چۆن منداڵی دووانە لە پسوولەی خۆراك تۆمار دەكرێت؟

:: PM:06:45:12/07/2026 ‌
پسوولەی خۆراكی سلێمانی ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و تایبەتە بەو هاووڵاتییانەی كە منداڵی دووانەیان هەیە و لە كاتی زیادكردنی ناوەكانیان بۆ سەر پسوولەی بەشە خۆراك تووشی كێشەی تەكنیكی دەبن، و تێیدا رێنوێنیان دەكات. 

لە ئاگەدارییەكەدا بۆ رێگریگرتن لە دروستبوونی كێشە لە سیستەمەكەدا، پسووڵی خۆراكی سلێمانی داوا لە دایكان و باوكان دەكات كە هەردوو منداڵەكە بە یەكەوە تۆمار نەكەن، بەڵكو سەرەتا ناوی یەكێك لە منداڵەكان داخڵ بكەن و دوای جێگیربوونی ناوەكەی لە بەشە خۆراكی خێزانەكەدا، ئینجا ناوی منداڵی دووەم زیاد بكەن.

پێویستە هاووڵاتییان بۆ سەركەوتنی پرۆسەكە ئەم هەنگاوانە پێڕەو بكەن:

یەكەم: لە سەرەتادا تەنیا ناوی یەكێك لە منداڵە دووانەكان لە سیستەمەكەدا داخڵ بكەن.
دووەم: چاوەڕوان بن تاكو پڕۆسەكە سەركەوتوو دەبێت و ناوی ئەو منداڵەی كە داخڵ كراوە بە فەرمی زیاد دەكرێت بۆ سەر بەشە خۆراكی خێزانەكە.
سێیەم: دوای دڵنیابوونەوە لە زیادبوونی منداڵی یەكەم، ئینجا دەتوانن ناوی منداڵی دووەم داخڵ بكەن بۆ ئەوەی ئەویش بۆ سەر بەشە خۆراكی خێزانەكە زیاد ببێت.



وشە - وشه‌