ڤیدیۆیەكی تری بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی نەوت لەگەڵ ژنێك بڵاو بووەوە

:: PM:08:22:12/07/2026 ‌
ڤیدیۆی نیمچەڕووتی بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاو دەبێتەوە كە لەگەڵ كچێكی گەنج لەناو مەلەوانگەیەك یاری دەكەن. 

ڤیدیۆكە دەنگدانەوەی زۆری لە سۆشیال میدیایی عێراقی لێ‌ كەوتووەتەوە و لە زۆربەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە.

وەك بڵاو كراوەتەوە ئەو كەسە كە بەتەمەنە بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانە لە وەزارەتی نەوتی عێراق و كچێكی گەنج لە باوەشییەتی كاتێك لە مەلەوانگەیەكدان.

هێشتا بە تەواوی پشتڕاست نەكراوەتەوە كە ئەو كەسە كێییە لە باوەشی، بەڵام دووپات لەوە كراوەتەوە كە ئەوە بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی نەوتی عێراقە. 

ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەیەك بەر لە ئێستەیش ڤیدیۆی بەرپرسێكی تری ئەو وەزارەتە بڵاو كرایەوە كە لە ئۆفیسەكەی سێكس لەگەڵ ژنە ئەندازیارێك دەكات. 




وشە - وشه‌