نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانیی گەیاندە میری قەتەر

:: AM:10:00:14/07/2026 ‌
 لە سەردانەكەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆك مەسعوود بارزانیی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر. 

لە سەردانەكەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆك مەسعوود بارزانیی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر، بۆ كۆچی دوایی باوكی و میری پێشووی قەتەر خوالێخۆشبوو شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی.

لە میانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا لە دەوحە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانییەوە پێشوازیی لێ كرا.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای گەیاندنی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی، سەرەخۆشی و هاوسۆزیی قووڵی خۆی و گەلی كوردستانی پێشكەش بە میری قەتەر و خێزانی فەرمانڕەوای ئال سانی كرد بۆ ئەم كۆستە.

لای خۆشیەوە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی و بنەماڵەكەی ئاراستەی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد بۆ هاتوچۆ و هاوسۆزییە مێژووییەكەیان، كە گوزارشت لە قووڵیی پێوەندییە دۆستانە و برایانەكانی نێوان هەردوولا دەكات.



وشە - رامیار جەواد