پۆلیسی گەرمیان گرتنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی لە ژنان دەكرد.
پۆلیس دەڵێ، دوای تۆماركردنی سكاڵای ژنێك لەسەر تۆمەتبارێك كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەڕەشەی لێ كردبوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد لەسەر تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار بەناوی (م.م.س) بگرن.
دووپات لەوە كراوەتەوە كە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتبار ددانی بەتاوانەكەدا ناوە دوای پشكنینین وێنەی چەندان ژنی لەنێو موبایلەكەی هەڵگرتووە و هەڕەشەی لێ كردوون .
بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2 لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پێوەندی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.