كەمێك پێش ئێستە ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو خەرەندی رواندز، بەو هۆیەوە شوفێرێك گیانی لە دەست داوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەیشتنن بە ئۆتۆمبێلێكە و دەگوترێت دوو سەرنشینی لەگەڵە.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز، كاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگادار كراینەوە كە ئۆتۆمبَلێك لەناو رواندز كەوتووەتە ناو خەرەند.
زیاتر گوتی، ئێستە تیمەكانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و باس لەوە دەكرێت قوربانییەك هەیە، هاوكات هەوڵ دراوە بە خێرایی كامێراكان لێ بدرینەوە تا بزانرێت یەك كەس لەناو ئۆتۆمبێلەكە هەیە یان كەسی تر هەیە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلە گیانی لە دەست داوە، چەند تیمێك لە رێی كاولۆكان دەچن بۆ شوێنەكە، سێ سەرنشین لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوونە.