زۆر له خه‌ڵك دووچاری گرفتی سه‌رگێژخواردن ده‌بنه‌وه و ئه‌و حاڵه‌ته بۆ چه‌ند جارێك به‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌دا دێته‌وه، له كاتی دانیشتن یاخۆ كاتێك كه‌سه‌كه به پێوه ڕاوه‌ستابێت، بۆیه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی كه‌سه‌كه دروست ده‌كات و واده‌كات هه‌موو كاتێك له بیری ئه‌وه دابێت بزانێ هۆكاره‌كه‌ی چییه؟.
له‌مباره‌یه‌وه د. پشتیوان عه‌باس پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و لووت و گوێ ڕای گه‌یاند، زۆر هۆكار هه‌ن بۆ تووشبوون به (vertigo) سه‌رگێژخواردن، به‌ڵام ده‌بێت بزانرێ چ كاتێك پێوه‌ندی به گوێی ناوه‌وه هه‌یه:
1ـ كاتێك نه‌خۆش هه‌ست ده‌كات هه‌ر شتێك له چوارده‌وری هه‌یه ده‌سووڕێته‌وه.
2ـ كاتێك سه‌ر به‌لای ڕاست یان چه‌پدا بجووڵێنیت، سه‌ر گێژخواردنه‌كه‌ت زیاد بكات.
3ـ كاتێك نه‌خۆش هه‌ست ده‌كات یان هاوه‌ڵێكی پێی ده‌ڵێت چاوی به‌خێرایی ده‌جووڵێت.
4- به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی كات ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد سه‌رت قورسه و به‌رچاوت تاریك ده‌بێت یان له هۆش خۆت ده‌چیت و هاوسه‌نگیت تێكده‌چێت، ئه‌وا له‌م كاته‌دا به‌هۆی گوێی ناوه‌وه، به‌ڵكو هۆكاری تری هه‌یه كه‌سه‌كه پێویستی به پشكنین و پزیشكی پسپۆڕ ده‌بێت تا هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات.