زۆر نیشانە هەن لەسەر ئەندامانی لەشی مرۆڤ بەدیار دەكەون كە رەنگە ئاماژە بۆ هەندێك نەخۆشی بكەن و بەو شێوەیە بناسرێنەوە، بۆ نموونە روخسار یان چاو و دەم و پێست و پەنجەكان و هیتریش، شارەزایان
شێوەی لەشی مرۆڤ بۆ پێشبینیكردنی ئەو نەخۆشییانەی زیاتر ئەگەری تووشبوون هەیە بەكار دێنن.
جیا لە بوونی هەندێك جۆری جیاوازی لە نێوان كەسەكان، وەك تەمەن و درێژی و رەگەز، كە رەنگە كاریگەرییان لەسەر دەركەوتن و تووشبوون بە نەخۆشییەكانەوە هەبێت، بەگشتی پێنج جۆر شێوەی لەش هەن كە رەنگە هەریەكەیان ئاماە بن بۆ ئەو نەخۆشییانەی رەنگە كەسەكە تووشیان ببێت وەك لە خوارەوە.
یەكەم/ شێوەی سێوی، واتە لەشی ئەو كەسە هاوشێوەی سێوە، ئەو ژنانەی ئەو شێوەیان هەیە زیاتر ئەگەر ی نەخۆشكەوتنیان بەگشتی هەیە، چونكە قەڵەوی ناوچەی سك زۆر مەترسیدارە، بەتایبەتی نۆرەی دڵ و شەكرە و شێرپەنجە.
دووەم/ شێوەی هەرمێ، ئەو شێوەش چەورییەكی زۆر لە ناوقەد و سمت و ران كۆ دەبێتەوە، ئەوانە مەترسی تووشبوونیان بە نۆرەی دڵ و سەكتەی مێشك و شەكرە كەمترە.
سێیەم/ شێوەی سەعاتی لمی، واتە ئەو كەسە ناوقەدی لاوازە، كە ئەوەش باشترین و گونجاوترین شێوەی لەشە و خاوەنەكانیان كەمتر تووشی نەخۆشی دەبن، بەتایبەتی خەمۆكی و زیاترین توانای وەچەخستنەوەیان هەیە.
چوارەم/ سێگۆشەی ئاوەژوو، ئەوانە ناوچەی سینگ و مەمكیان بەرینە، ئەگەری تووشبوونیان بە پووكانەوەی ئێسك زیاترە، بەگشتی ئێسكیان لاوازە.
پێنجەم/ شێوەی راستە، ئەوان كەسی درێژ و لاوازن، ئەوان قەڵەویان بەسەر دیار ناكەوێت، رەنگە ئەوەش مەترسیدار بێت، بۆیە ئەگەری تووشبوونیان بە شەكرە هەیە، بەگشتی هەرشێوەیەك لەوانەی باس كران ئەگەر قەڵەو بن، ئەوە لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە نزیكترن.