وه‌ك زانراوه جه‌ڵته‌ی دڵ ته‌نیا ده‌بێته هۆی ئازاری سنگ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ناڕێكی لێدانی دڵ و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر و سه‌رگێژخواردن، به‌ڵام بێجگه له‌م نیشانانه، نیشانه‌یه‌كی تری زۆر دیاری هه‌یه ئه‌ویش دهركهوتنهیهتی له‌سه‌ر نینۆكه‌كان.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لكۆنسۆلتۆ"جه‌ڵته‌ی دڵ كاتێك ڕوو ده‌دات كه له ناكاو خوێن بۆ دڵ ببڕێت، به‌هۆی گیرانی له ناكاوی یه‌كێك یان چه‌ند خوێنبهرێكهوه دروست ده‌بێت، یان به‌هۆی چه‌ندان هۆكاره‌وه، دیارترینیان كه‌ڵه‌كه‌بوونی ترۆمبۆسێكه كه له چه‌وری پێكهاتووه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆیشتنی خوێنی ئۆكسجین بۆی.
دڵ ئه‌و خوێنه وه‌رناگرێت كه پێویستی پێیه‌تی، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات نه‌توانێت خوێنی ئۆكسجین بۆ به‌شه جیاوازه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تی نینۆكه‌كان نه‌نێرێت.
كه‌میی ڕۆیشتنی خوێن بۆ نینۆكه‌كان ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی هێڵ له ژێر نینۆكه‌كان، كه له ئه‌نجامی تێكچوونی بۆڕییه بچووكه‌كانی خوێن و ته‌قینه‌وه‌یان دروست ده‌بێت، بۆیه پزیشكان پێی ده‌ڵێن خوێنبه‌ربوونی سپلینته‌ر Splinter hemorrhage.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكی پێست، ڕه‌نگی ئه‌و هێڵانه‌ی نینۆك كه هۆشداری ده‌ده‌ن له ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌زۆری له سووره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ شین، سه‌ره‌تا وه‌ك خاڵ ده‌رده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی نینۆك قه‌باره‌یان زیاد ده‌كات.
خوێنبه‌ربوونی سپلینته‌ر نیشانه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه له هه‌مان كاتدا تووشی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و لاوازی ماسولكه‌كانی دڵ یان ناڕێكی لێدانی دڵ ببێت.