توو یه‌كێكه له میوه‌كان و له وه‌رزی هاوین پێده‌گات و تامێكی خۆش و چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی C,B,A و پرۆتین و مه‌گنیسیۆم و كالیسیۆمی تێدایه. بێگومان دۆشاوی تووش كه له توو دروست ده‌كرێت، چه‌ندان سوودی سه‌رسورهێنه‌ری هه‌یه و كه‌سی چاره‌خواز دوای مانگێك له به‌كارهێنانی به‌ته‌واوی ئه‌و سووده‌ی لێ ده‌بینێ.
له‌مباره‌یه‌وه د. به‌در قادر سورچی پسپۆر له ڕووهكی پزیشكی باسی له‌وه كرد، دۆشاوی توو باشترین قه‌ڵغان و پاككه‌ره‌وه‌ی كێشه‌ی ئافره‌تانه كه ھه‌م خواردنه و ھه‌م گیاده‌رمانێكی سروشتییه، ڕۆژانه كه‌مێكی لێ بكه‌نه شه‌ربه‌ت و له ده‌ست خۆتانی مه‌ده‌ن، چونكه یه‌كێكه له‌و خۆراكه سروشتییانه‌ی چه‌ندان سوودی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی و له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌مانپارێزێت، ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان جۆر ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كان.
له سووده‌كانی :
- دۆشاوی توو یه‌كێكه له به‌ھێزترین خۆراكه‌كان كه ڕه‌حمی ئافره‌ت پاك ده‌كاته‌وه.
- چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات به‌تایبه‌تی به وشكراوهیی.
- ئاستی شه‌كر له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
- بۆ پاراستنی دڵ باشه له نه‌خۆشی.
- كرداری ھه‌رسكردن ئاسان ده‌كات.
- توانای بینینی چاو به‌ھێز ده‌كات.
- بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددان و پێست زۆرباشه.
- پارێزگاری له له‌ش ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.
- ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ریڤراستیرۆڵ كه ڕێگری له جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌كات.
- سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌ھێز ده‌كات.
- بۆ به‌هێزبوونی توانای مێشك و دووركه‌وتنه‌وه له زه‌هایمه‌ر زۆرباشه.
جگه له‌و سوودانه‌ی كه ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی پێ دا، چه‌ندان سوودی تری گرنگیشی هه‌یه وه‌ك به‌هێزكردنی تۆ‌و و هێلكه و زیادكردنی توانای پیتاندن، چارسه‌ره بۆ ئافره‌ت كه كیسی ھێلكهدانی ھه‌بێ و هه‌وكردنی منداڵدان ناهێڵێت.
چۆنێتیی شێوازی به‌كارهێنانی دۆشاوی توو؟
ده‌بێت به‌یانیان و ئێواران پێش نانخواردن دوو كوچكی گه‌وره له‌گه‌ڵ یه‌ك كووپ ئاوی شله‌تێن، تێكه‌ڵ بكرێت و وه‌ك شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته دڵنیابیت كه ئه‌و دۆشاوه‌ی به‌كاری ده‌هێنیت، دۆشاوی توو بێت نه‌ك ساخته.