به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تا ئێسته كراون له‌باره‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره و ئه‌وانی تووشی ده‌بن، سه‌وزه گه‌ڵاداره‌كان باشترین خۆراكن بۆ هاوسه‌نگی شه‌كر له خوێندا، له‌ناویاندا كاهوو كه له زۆر شوێنیش "به "خاس" ناوی ده‌به‌ن، باشترین خۆراكه بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئه‌یلوول، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تا ئێسته نه‌خۆشیی شه‌كره و ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌بن كراون، زیاتر ئاماژه به كاهوو كراوه كه باشترین خۆراكه بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی شه‌كره ده‌بن، چونكه چه‌ندان ڤیتامین و ریشاڵه‌كان له خۆ ده‌گرێت. بۆیه سووده‌كانی كاهووی له چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه پێ داوه.
بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، كاهوو باشترین خۆراكه كه رێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی له خوێندا ده‌گرێت.
بڕی زۆریش دژه‌ئۆكسید له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌یش جه‌سته له چه‌ندان نۆخشی ده‌پارێزێت و به‌رگریی له‌ش به‌هێزتر ده‌كات.
له چه‌ند ماده‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت كه دژه هه‌وكردنن، جیاله‌وه‌ی سوودی زۆری بۆ ئه‌وانه هه‌یه كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و مه‌مك ده‌بن.
كاهوو رێژه‌یه‌كی زۆر و ریشاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات به خواردنی به‌زوویی هه‌ست به تێربوون بكرێت، بۆیه گرنگه له‌گه‌ڵ هه‌موو ژه‌مه خواردنیش ئاماده‌یی هه‌بێت.
ئه‌و ڤیتامین و مادانه‌ی له كاهوودا هه‌ن، یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و خه‌وێكی ئاسووده، هاوكات بۆ دۆخی دڵه‌ڕاوێكدا زۆر به‌سووده.
كاتێك كۆلیسترۆڵ به‌رز ده‌بێته‌وه، به خواردنی كاهوو وا ده‌كات داببه‌زێت، بۆیه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی دڵ ده‌بن، یان دووریان ده‌خاته‌وه له‌وه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بن.