خواردن و خواردنەوە بەشێوەیەكی گشتی یارمەتیی هێوربوونەوە دەدەن و وزە و زیندوویەتی دەبەخشن، بەڵام لیستێك خواردن و خواردنەوە هەن كە دووركەوتنەوە لێیان، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی فشار و دڵەڕاوكێ.
– خواردنە سووركراوەكان
بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر رۆنی گۆڕاو كە دەبێتە هۆی هەوكردن و تەمبەڵی و گرفتی یادگە، هەروەها ماندووكردنی كۆئەندامی هەرس.
– گۆشتی دەستكرد
بڕێكی زۆر سۆدیۆم و مادەی پارێزەری تیایە، كە دەشێت ببێتە هۆی فشاری خوێن و بەرزبوونەوەی فشار.
– كێك و شیرینی
خواردنی كێك و شیرینی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەكر لە خوێندا و دواتریش بەخێرایی دابەزینەوەی، ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی میزاج و داڕمانی وزە.
– چبسی پەتاتە
چپسی پەتاتە و مقڕمشەكان بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و خوێیان تێدایە كە دەبنە هۆی هەڵاوسان و شەكەتی و دابەزینی وزە.
– ژەمە خێراكان
ژەمە خێراكان بەشێوەیەكی گشتی بڕێكی زۆر چەوریی ناتەندروست، سۆدیۆم و مادەی پارێزەریان تێدایە كە دەبێتە هۆی گرفت لە كۆئەندامی هەرس و سك هەڵاوسان و دروستبوونی فشار و دڵەڕاوكێ.
– ئایسكرێم
ئایسكرێم بەوە جیا دەكرێتەوە دەوڵەمەندە بە شەكر و چەوریی تێر كە هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش، ئەویش شەكەتی و تێكچوونی دۆخی میزاج و ماندوویەتی دەهێنێتە ئاراوە.
– نانی سپی
نانی سپی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا و پاشان دابەزینەوەی كە سەرچاوەی هەڵچوون و ماندوویەتییە.
– كافایین
كافایین ئاستی ئەدرینالین و كۆرتیزۆڵ بەرز دەكاتەوە كە هۆكارن بۆ دڵتەنگی و دڵەڕاوكێ. هەروەها بەهۆی ئەوەی خەو تێكدەدات، ماندوویەتیی لێ دەكەوێتەوە.
– خواردنەوەی گازی و وزەبەخش
ئەم جۆرە خواردنەوانە پڕ شەكر و كافایینن، دەبێنە هۆی دابەزینی وزە و دوودڵی و وشكبوونەوە.