د.دڵشاد محەمەد: سەوزەی بەرهەمهاتوو بە ئاوی پیس راستەوخۆ تووشی ژەهراویبوونت دەكات

:: PM:04:16:26/03/2025 ‌
هەڵمەتی تێكدانی ئەو زەوییانە لە هەولێر بەردەوامە كە ئەو سەوزانەی لێیان چێنراوە، بە ئاوی قورس ئاو دەدرێن. پزیشكێكیش ئاماژە بۆ مەترسیی خواردنی ئەو سەوزانە دەكات. 

لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و لە چوارچێوەی پاراستنی ژینگە، هەڵمەتی تێكدانی ئەو زەوییانە دەستیان پێ‌ كرد كە ئەو سەوزەی لێیان دەچێنرا، بە ئاوی قورس ئاو دەدران. 

د. دڵشاد محەمەد پسپۆڕی دەرمان و ژەهرزانی، بە "وشە"ی گوت، ئەو هەڵمەتەی بۆ تێكدانی ئەو زەوییانە دەست پێ كراوە جێی دەستخۆشییە، چونكە ئەو سەوزانە سەرچاوەی مەترسیدارن بۆ تەندروستی. 

ئەو پزیشكە گوتی، زۆرینەی ئاوەی ئەو سەوزەی پێ ئاو دەدرێ‌، لەناو پلەی گەرمی زێرابەكانەوە دێت كە گازی ژەهراوی دروست دەكات، پاراسایت ئارەزووی ئەو شوێنانە دەكات كە راستەوخۆ مرۆڤ تووشی ژەهراویبوون دەكات. 

دووپاتی كردەوە كە مەترسییەكی تری ئەو سەوزانە، بوونی دروستكردنی كێشەیە لە دەمارەكان و كێشەی هەرس كە هۆكاری سەرەكی دەبێت بۆ هەوكردنی درێژخایەن و بەرگری جەستە لاواز دەكەن. 
 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم