نەخۆشییەكی مەترسیدار و كوشندەی گوازراوەی سێكسی یەخەی ویلایەتێكی ئەمەریكا دەگرێت

:: PM:03:06:18/04/2025 ‌
رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی سێكسیی گوازراوە "سفلسی زگماك" بازادنێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی لە ویلایەتی ویسكۆنسنی ئەمەریكا، بە جۆرێك رێژەكەی بەراورد بەساڵی 2019، %1450 زیادی كردووە و ئەمەیش وای لە بەرپرسانی تەندروستی گشتی كرد هۆشداری توند بدەن بە تایبەت لەو كاتەیدا دوو تاقیگەی نیشتمانی تایبەت بەم نەخۆشییە لە ویلایەتەكە داخراون. 

بەپێی ئاماری فەرمی ویلایەتە ئەمەریكییەكە، لە ساڵی 2024دا تەنیا 31 هەزار حالەتی سفلسی زگماك تۆماركراون و لە ساڵی 2019یش تەنیا دوو حالەت بووە. 

مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لەم ویلایەتە زیاتر بووە، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی پار ساڵ دوو تاقیگەی نیشتمانیی گەورەی تایبەت بە دیاریكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان لە ویلایەتەكە داخراون.

لای خۆشییەوە پۆڵا تران سەرۆكی فەرمانگەی تەندروستی ویلایەتەكە نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر دووبارە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە داوە و ئاماژەی داوە، وێڕای ئەوەی نەخۆشییە گوازراوە سێكسییەكان كۆنترۆڵكرابوون و لە پاشەكشە بوون، بەڵام ئەم رێژە زۆری تووشبوون مانای ئەوەیە هێشتا ئەم نەخۆشییە مەترسییەكی رژد و گەورەیە. 

نەخۆشی "سفلسی زگماك" بە یەكێك لە نەخۆشیە مەترسیدارە سێكسییە گوازراوەكان دادەنرێت كە هێرش دەكاتە سەر سیستمی بەرگری مرۆڤ، ئەوەی نەخۆشییەكەی زیاتر مەترسیدار كردووە گواستنەوەیەتی لە دایكەوە بۆ كۆرپەلەی سك كە زۆر جار دەبێتە هۆی لەدایكبوونی زووتر و بە شێواوی، لەوانەیش لە دەستدانی بیستن و دروستنەبوونی هەردوو "عەدەسە"ی چاو. 

نەخۆشییەكە لە رێگەی ئەنجامدانی سێكسەوە دەگوازرێتەوە بۆ دایك لەلایەن باوكییەوە یان سێكس لە دەرەوەی چوارچێوە خێزانییەكە و ئەوەی مەترسیدارتریشی كردووە، رەنگە دایك زۆر لەمێژبێت نەخۆشییەكەی هەبێت، بەڵام لەكاتی منداڵبوون و دووگیانبووندا بەدەر بكەوێت.


وشە - پۆڵا مەحموود