"ماچا" جۆرێكی تری چای سه‌وزه كه كه‌متر قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه. باس له‌وه ده‌كرێ كه ماچا له گه‌ڵای رووه‌كی "كامیلیا"ی چینی دروست ده‌كرێت و دێته هاڕین و ده‌كرێته چا، ره‌نگی سه‌وزه و تام و چێژێكی زۆر تایبه‌تی هه‌یه، به‌جۆرێك له سه‌رجه‌م چایه سه‌وزه‌كانی تریش به‌تامتره. سوودی زۆریشی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی Prevention وه‌رگرتووه و ئاماژه‌ی داوه، سووده‌كانی چای ماچا زۆرن، نموونه‌یان مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه، هاوكات پارێزگاری له ئه‌ركی جگه‌ر ده‌كات و سه‌رنجی مرۆڤ باشتر ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر نه‌خۆشیی تری درێژخایه‌نیان هه‌یه، ده‌بێ به‌پێی رێنوێنیی پزیشك ئه‌و چایه بخۆنه‌وه. چونكه چایه‌كه ماده‌ی كافاینی زۆر تێدایه و ره‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌رمانی تر كارلێك بكه‌ن و زیانی هه‌بێت.
د. جینێڤه‌ر بالیان پسپۆری بواری خۆراك له‌باره‌ی چای ماچا ده‌ڵێت، یه‌ك كه‌وچكی بچووكی ئه‌و چایه، دوو گرام كاربۆهیدرایت له‌خۆ ده‌گرێت، دوو گرامیش ریشاڵی تێدایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش پرۆتین و چه‌وری له‌و چایه‌دا نییه. هه‌روه‌ها كاتیكین و لۆتینی تێدایه بۆ چالاكی به‌جه‌سته ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵیدا ڤیتامین "كه‌ی"ی تێدایه كه بۆ چاو و سه‌رنج و هۆشی مرۆڤ به‌سوودن و هاوكات بۆ پێستی رووخساریش به‌سووده، جیاله‌وه‌ی ڤیتامین "كه‌ی" رۆڵی گرنگ بۆ خه‌ستی خوێن و ته‌ندروستیی ئێسك ده‌گێڕێت.
دواتریش ئه‌و پزیشكه‌ی بواری خۆراك، باس له‌وه ده‌كات كه چای ماچا بۆ دابه‌زاندنی كێشیش رۆڵی هه‌یه، به‌ڵام رۆڵه‌كه‌ی لاوه‌كییه و ده‌بێ له‌گه‌ڵ وه‌رزش و سیستمی خۆراك بگونجێنرێت و هاوسه‌نگ بكرێت، چونكه چای ماچا به ته‌نیا رۆڵ له دابه‌زاندنی كێش نابینێت ئه‌گه‌ر بواره‌كانی تریشی له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگ نه‌كرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا چای ماچا رۆڵی هه‌یه له تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له جه‌سته‌دا.