چۆن خۆت لە جەڵتەى گەرما دەپارێزى؟

:: PM:09:32:28/04/2025 ‌


لێدانی خۆر یان گەرما، کاتێک ڕوو دەدات کە پلەی گەرمیی لەش بۆ 40 پلەی سەدی یان زیاتر بەرز ببێتەوە، لەم کاتەدا لەش ناتوانێت خۆی سارد بکاتەوە و پلەی گەرمیی کۆنترۆڵ بکات و دەبێتە هۆى جەڵتەى گەرما.

جەڵتەى گەرما بەهۆى بەرکەوتن بە پلەی گەرمیی بەرز بۆ ماوەیەکی زۆر ڕوو دەدات، لەمبارەیەوە د.محەمەد میرزا، پسپۆری فسیۆلۆجیی پزیشکیی لەش بۆ "وشە" گوتى، بەزۆری جەڵتەی گەرما لە ئەنجامی بەرکەوتن بە پلەی گەرمی بەرز بۆ ماوەیەکی زۆر، جا لە کاتی کارکردن، چالاکیی جەستەیی، یان تەنانەت دانیشتن لە شوێنی گەرمدا دروست دەبێت.

د.محەمەد میرزا زیاتر گوتى، لێدانى خۆر یان پلەى گەرمیى بەرز کاتێک روو دەدات کە کە پلەی گەرمیی لەش لەش بۆ 40 پلەی سەدی یان زیاتر بەرز ببێتەوە، لەم کاتەدا لەش ناتوانێت خۆی سارد بکاتەوە و پلەی گەرمیی کۆنترۆڵ بکات و دەبێتە هۆى جەڵتەى گەرما.

لەبارەى چاودێری و فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ جەڵتەی گەرما ئەم دکتۆرە گوتى، حاڵەتێکی فریاگوزارییە و پێویستی بە چاودێریی پزیشکیی خێرا و فریاگوزاریی سەرەتایی هەیە، ئەگەر بەپەلە چارەسەر نەکرێت، ڕەنگە چەندان ئاڵۆزیی تەندروستی ڕووبدات، کە ئەگەری هەیە زیان بە ئەندامە گرنگەکان بگەیەنێت و لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی مردن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم