ئیلۆن ماسك بەردەوامە لە داهێنانەكانی و رای گەیاند، رۆبۆتەكان لەمەودوا كاری پزیشكان دەكەن.
ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئەمەریكی و خاوەن و جێبەجێكاری كۆمپانیای سپەیس ئێكس و سەرۆكی تێسلا باس لەوە دەكات، لە ماوەی داهاتوودا رۆبۆتەكان تواناكانی پزیشكانی ئێستە تێدەپەڕێنن و ئەوەی پزیشكان ناتوانن بیكەن، ئەوان بەئاسانی دەیكەن.
ماسك باسی لەوەش كردووە، یەكێك لە كۆمپانیاكانی بەناوی "نیورالینك" بۆ تەكنەلۆجیای تایبەتمەند بە مێشك و دەمار، رۆبۆتێكی بەكار هێناوە بۆ چاندنی چەند ئەلیكترۆكۆدێك لە مێشكدا، كە ئەوە زۆر ئەستەم بووە بۆ مرۆڤەكان بتوانن لەو ماوە كەمە و بەو وردییە ئەو كارە بكەن.
داهێنانەكانی ماسك لە بواری تەكنەلۆجیا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی كۆتاییدا، وایكردووە ماسك لە پێشەنگی بوارەكەدا بمێنێتەوە و رۆژ بە رۆژ میدیاكان بە بابەتی سەرسوڕهێنەرەوە سەرقاڵ دەكات.
لە ماوەی رابردووشدا توانیویەتی لە رێگەی چاندنی چیپی بچووك لە مێشكی مرۆڤەكان، توانای گفتوگۆ و قسەكردن بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو كەسانەی توانای قسەكردنیان نییە.
ماسك دەڵێت: ئەو كارەی رۆبۆتەكانی ئێمە لە داهاتوودا لە بوارەكانی پزیشكی دەیكەن، قۆناغی چارەسەری نەخۆشییەكانی مرۆڤ هەنگاوی گەورە دەنێت و زۆربەی ئەو نەشتەرگەرییە وردانە ئەنجام دەدەن كە ئەستەمە پزیشكەكان بتوانن بیكەن.