شاری پزیشكیی سلێمانی بڵاوی كردەوە، بە چەندان ڕێگە چارەسەری شوێنەواری زیپكە دەكرێت، لەوانەش بەكارهێنانی میزۆ و پلازما و دێرماپێن، بەكارهێنانی كیمیای بەتایبەت بۆ پەڵەكان و بەكارهێنانی فیلەر یان چەوریی خۆجێی بۆ پڕكردنەوەی چاڵەكان.
شاری پزیشكیی سلێمانی لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات، چۆن چارەسەری شوێنەواری زیپكە دەكرێت و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:
چۆن چارەسەری شوێنەواری زیپكە بكەین؟
یەكەم- بەكارهێنانی میزۆ و پلازما و دێرماپێن .
دووەم- چارەسەر بە ئامێری (RF micro needling ) بۆ جۆری سووك و مامناوەند.
سێیەم- چارەسەر بە لەیزەری CO2
چوارەم- بەكارهێنانی تەقشیری كیمیای بەتایبەت بۆ پەڵەكان.
پێنجەم- بەكارهێنانی فیلەر یان چەوری خۆجێی بۆ پڕكردنەوەی چاڵەكان.