به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی، چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی رووبه‌ڕووی هاووڵاتیینی كه‌رته‌كه بووه‌ته‌وه، له‌ناویاندا كێشه‌ی ژنی دووگیان و له‌دایكبوونی منداڵی ناكام و شێواو، هه‌ر له‌و بواره‌دا منداڵێك له‌و كه‌رته له دایك بووه، "مێشك"ی نییه.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كێشه‌كانی خه‌ڵكی غه‌زه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته ئاستی لووتكه، له‌لایه‌ك كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و برسێتی و به‌دوایاندا كێشه‌ی ژنانی دووگیان و له‌دایكبوونی منداڵی ناكام و شێواو. ئاژانسی هه‌واڵی فه‌له‌ستینی "وه‌فا" دوێنێ هه‌ینی باسی له‌وه كردووه، منداڵێك سێ رۆژه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باكوری كه‌رته‌كه له دایك بووه، كێشه‌ی نه‌بوونی "مێشك"ی هه‌یه، ئه‌وه‌یش به رووداوێكی شۆكهێنه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌باره‌ی له‌دایكبوونی ئه‌و منداڵه كه به كاره‌ساتاوی ناو براوه، ئاماژه دراوه كه منداڵه‌كه سێ رۆژه له دایك بووه و ناوی "مه‌له‌ك" یان لێ ناوه و له تۆماری نه‌خۆشخانه‌ی "عه‌وده"، به "مه‌له‌ك ئه‌حمه‌د قانوع" ناوی نووسراوه. سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه رووداوه‌كه زۆر شۆكهێنه‌ر بووه، چونكه منداڵه‌كه كه‌له‌سه‌ری دروست له دوای چاوه‌كانی هاتووه و مێشكی نییه.
پسپۆره‌كانی بواری ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و جۆره رووداوانه، زۆربه‌یان كاریگه‌ریی هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه هه‌یه، كه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر كوژرانێكی زۆر و برسێتی و له‌دایكبوونی منداڵی ناكام و شێواو. بۆیه هۆشدارییان داوه كه زۆربه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ژنانی دووگیانه به‌هۆی غازی ژه‌هراویی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌و كه‌رته‌دا ده‌ته‌قێنرێنه‌وه، به‌هۆیانه‌وه منداڵی ناكام و شێواو دێنه دنیاوه.
له 19ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، رێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" له راپۆرتێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ژنانی دووگیان به‌هۆی به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له غه‌زه، زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌یه.