سێ‌ نەخۆش لە هەولێر 340 بوتڵ خوێنیان تێكرا

:: AM:11:33:03/05/2025 ‌
بەهۆی چاندنی جگەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەلایەن ژمارەیەك پزیشكی ئەمەریكی و عێراقی، لە هەولێر بڕی 340 بوتڵ خوێن بۆ سێ‌ نەخۆش دابین كرا.

ئەمڕۆ شەموو سێی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێندنی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، هەستاین بە دابینكردنی بڕی 340 یەكەی پێكهاتەی خوێن بۆ نەشتەرگەرییەكی باڵا.

دەشڵێت، دوای دانانی تیمی نەشتەركاریی جگەری ئەمەریكی- عێراقی بە بانكی خوێن، بۆ دابینكردنی خوێن بۆ نەشتەرگەریی چاندنی جگەر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە شاری هەولێر، رۆژی چواری مانگی نیسان، سێ نەشتەرگەریی ئەنجام دراوە بۆ سێ نەخۆش بە ناوەكانی (أ م گ)، (ر ح ك)، (ح م ح).

ئاماژە بەوەش كراوە، كۆی خوێن و پێكهاتەكانی كە دابین كرابوو، بڕی 340 یەكەی پێكهاتەی خوێن بوو كە پشكی شێری لە بانكی خوێندا دابین كردبوو.

ئەوە لە كاتێكدایە نەشتەرگەریی چاندنی جگەر لە عێراق پێشتر نەكراوە، لە ماوەی رابردوودا تیمێكی پزیشكیی ئەمەریكی هاتنە كوردستان، بڕیاریان دا ئەو نەشتەرگەییە لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ بكەن.



وشە - رامیار جەواد