چۆن دەزانی هۆكاری سەرئێشە چاوەكانتە؟

:: PM:09:43:03/05/2025 ‌

وەك شارەزایان دەڵێن سەرئێشتە نەخۆشی نییە و نیشانەیە بۆ هەندێك حاڵەت و كێشەی تەندروستی، رەنگە كەسانێك چا و قاوە زۆر بخۆنەوە یان جگەرەكێش بن، كاتێك ئەوان زۆر یان كەم دەخۆنەوە یان زۆر و كەم جگەرە دەكێشن یان خەویان تەواو نییە و ئاو كەم دەخۆنەوە، یان كێشەی تەندروستیان لە چاو یان لە مێشك هەیە، تووشی سەرئێشە دەبن.

جۆرێكی سەرئێشە بەهۆی بوونی كێشەیە لە چاوەكان، بەڵام چۆن ئەوە دەزانیت؟، د. وەلید مەهران راوێژكاری نەخۆشی و نەشتەرگەریی چاو دەڵێت، چاو كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروستبوونی سەرئێشە هەیە لە هۆكارەكانی سەرئێشەی چاو، لاوازبینی وەك كورتبینی یان دووربینی یان ئیستگماتیزم، چارەسەر بەكارهێنانی چاویلكەی پزیشكییە یان نەشتەرگریی راستكردنەوەی بینین.

بەرزیی پەستانی چاوەكان، قەترەی بۆ بەكاردێنیت یان نەشتەرگەری، زۆر بەكارهێنانی شاشەی مۆبایل و ئەلیكترۆنییەكان، زۆر شوفێریكردن، چارەسەر ئەوەیە پێویستە چاوەكان بحەسێنەوە، زۆر سەرنجدان وەك خوێندنەوەی زۆر، كێشەی دەماری بینین یان مێشك.

ئەو پزیشكە رێنوێنی دەدات بەو خۆراكانەی سوودیان بۆ تەندروستیی چاو هەیە بۆ نەهێشتنی سەرئێشەی چاوەكان، وەك دەوڵەمەند بە ڤیتامین ئەی و بێتا كارۆتین كە لە قۆخ و قەیسی سەوزە گەڵادارەكان هەیە، جیا لە تەواوكاری خۆراك كە لە دەرمانخانەكان هەیە، لە ڤیتامین ئەی و ئۆمێگا3 و سلینیۆم.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل