ئەو خۆراكانەی لە هاویندا پێویستە بخورێن

:: AM:09:34:04/05/2025 ‌
بەرەو وەرزی هاوین دەڕۆین و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، هاوینی كوردستانیش گەرماكەی تاقەتپروكێنە و كێشە و لێكەوتەی تەندروستیی هەیە، پزیشكێكی كورد دەڵێت: پێویستە لە وەرزی گەرمادا گرنگیی زیاتر بدرێت بەم خۆراكانە. 

دكتۆر كامەران رەسووڵ ژاژڵەیی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، لە بڵاوكراوەیەكیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراكانە دەكات، ئەوانیش بریتین لە:

1.شووتی و كاڵەك: نزیكەی ٩٠٪ ی ئاوە، بێجگە لە بوونی بڕێكی لە مادە ڕیشاڵییەكان و دژە ئۆكسانە بەهێزەكانی وەك لایكوپین و ڤیتامین A ، C ، ئەو ڤیتامینانەش زۆر گرنگن بۆ پاراستنی خانەكانی پێست.

2. زەڵاتەی وەرزی: لە تەماتە، ترۆزی، خەیار و كاهوو پێكدێت، تەماتە دەوڵەمەندە بە لایكۆپین كە دژە ئۆكسانێكی بەهێزە، ترۆزی و خەیار و كاهوو ٩٥٪ لە ئاو پێكدێت، هەروەها كانزای پۆتاسیۆم و ڤیتامین C و مادە ڕیشاڵییەكانیان تێدایە.

3_ بلۆبێری، شلیك، توو، شاتوو: بڕێكی كەم لە كالۆری و بڕێكی باش لە مادە دژە ئۆكسانەكان و ڤیتامینەكان و پۆتاسیۆمیان تێدایە.

4_ ماسیی سەلموون: دەوڵەمەندە بە چەورییە سوودبەخشەكان و ئۆمێگا سێ كە كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر جەستە دروست دەكەن.

5. گێلاس: دەوڵەمەندە بە مادە دژە ئۆكسانەكان كە گرنگن بۆ پاراستنی پێست و پێكهاتنی مادەی كۆلاجین، بێجگە لە بوونی پۆتاسیۆم و بڕێكی زۆر لە ئاو و بڕێكی كەم لە كالۆری.

6. ماست: سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین و پرۆبایتكەكانە، بژاردەیەكی باشە لە كاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی.

7_پاقلەمەنییەكان: سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین و مادە ڕیشاڵییەكان و وزەن.

8_. ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە كانزای پۆتاسیۆم كە ڕۆڵێكی باڵایان هەیە بۆ ڕێگریكردن لە وشكبوونەوەی جەستە و كەمكردنەوەی هەستی تینوویەتی وەك پرتەقاڵ، ئەڤۆگادۆ، فاسۆڵیا، سپێناخ، پەتاتە، تەماتە، ماست و مۆز.




وشە - سۆران عەزیز