له نزیك بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لاشه و سه‌ر و پێی 20 ئه‌سپ دۆزرانه‌وه كه پێده‌چێت گۆشته‌كه‌یان ده‌رخواردی خه‌ڵك درابێت.
ئیسماعیل محه‌مه‌دیانی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی ڤیته‌رنه‌ریی بۆكان رای گه‌یاند، لاشه‌ی 15 تا 20 ئه‌سپیان دۆزیوه‌ته‌وه كه سهرهكهیان خراوه‌ته ناو كیسه‌ی ره‌شه‌وه و له شوێنێك فڕێ دراون.
ئه‌و شوێنه‌ی لاشه‌ی ئه‌سپه‌كانیان لێ دۆزیوه‌ته‌وه، كه‌وتووه‌ته نێوان سه‌قز و بۆكان له گوندی ئه‌حمه‌داوا و به هاوكاریی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار لاشه‌كانیان له‌ناو بردوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڤێتێرنه‌ریی شاری بۆكان باسی له‌وه كردووه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له قه‌سابخانه و گۆشتفرۆشییهكان نییه، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و گۆشته‌ی ده‌یفرۆشن به چاودێریی ئه‌واندا تێده‌په‌ڕێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، خه‌ڵكی شاره‌كه له‌وه نیگه‌رانن گۆشتی ئه‌سپه‌كانیان ده‌رخوارد درابێت، رووداوێكی ئاسایی نییه لاشه‌ی ئه‌و ژماره زۆره ئه‌سپه له شوێنێك فڕێ بدرێن ئه‌گه‌ر سوود له گۆشته‌كه‌یان وه‌رنه‌گیرابێت.
داوا له خه‌ڵك كراوه ته‌نیا له‌و شوێنانه گۆشت بكڕن كه له ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان و مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه، له كڕینی هه‌ر جۆره گۆشتێك له ناوه‌نده نایاساییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
حاڵه‌ته‌كانی كوشتنه‌وه‌ی ئه‌سپ و ساغكردنه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ی له ئێران، ساڵانه چه‌ندان جار دووباره ده‌بێته‌وه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیشی بۆ گرانیی گۆشت ده‌گه‌ڕێته‌وه.