پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بەوە دەدەن، زۆربەی خۆراك و میوە رەنگ مۆرەكان، بۆ پارێزگاری لە مێشك زۆر بەسوودن و لە قۆناغی پیری دوورتان دەخەنەوە. ئەگەر ئەو خۆراكانە بە رێكی بخورێن و زێدەڕۆییان تێدا نەكرێـت، مەترسی لەسەر مێشك ناهێڵن.
پێگەی ئەلیكترۆنیی "شەرق ئەوسەت" كە هەواڵەكەی لە بەشی تەندروستیی پێگەی "هێڵس سایت" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك و تەندروستی زانیارییەكانیان بۆ ئەو پێگەیە خستووەتەڕوو، ئاماژەیان داوە كە تەندروستیی مێشك ئەركێكی زۆری ناوێت بۆ پارێزگاری لێی، بەڵكو بایەخدان بە سیستمی خۆراك، رۆڵی سەرەكی دەبینن لەوبارەیەوە، بەتایبەتی میوە سوودبەخشەكان بۆ مێشك گرنگن، لەناویاندا خۆراك و میوە رەنگ مۆرەكان.
لەناو ئەو میوانەدا باس لە تووی رەش "مۆر" دەكرێت كە بە ئەنتۆسیانین و دژەئۆكسید زۆر دەوڵەمەندە، جیالەوەی چێژێكی زۆری هەیە، خواردنی ئەو میوەیە بۆ تەندروستیی مێشك زۆر بەسوودە و بیر و سەرنجی مرۆڤ باشتر دەكات.
هەروەها باس لە سوودەكانی هەڵووژە دەكرێ بۆ مێشك دەكرێ بەتایبەتی هەڵووژە رەنگ مۆرەكان، چونكە ئەویش بەهەمانشێوە دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید و وا دەكات خانەكانی مێشك لە تێكچوون بپارێزرێن، بەتایبەتی كە مرۆڤ دەچێتە ناو ساڵ و گەورەتر دەبێت.
پسپۆران ئاماژە بە ترێی رەش "مۆر" دەكەن كە بۆ تەندروستیی مێشك زۆر بەسوودە، بەتایبەتی ئەو میوەیە وا دەكات هەوكردن لە مێشكدا كەمتر بكاتەوە و خوێن بەباشی بۆ دەمارەكانی مێشك بچێت.
هەروەها باس لە لەهانەی سەوز و مۆر دەكرێ كە هەردووكیان بۆ مێشكی مرۆڤ بەسوود و گرنگن، بەتایبەتی لەهانەی مۆر كە بە ئەنتۆسیانین دەوڵەمەندە، ئەوەیش وا دەكات بەرگریی بەهێزتر بێ و مێشك لە نەخۆشیی شێرپەنجە دوور بخاتەوە. جیالەوەی بیر و سەرنج باشتر و چالاكتر دەكات.
دواتریش پسپۆرانی بواری خۆراك، باس لە باینجان دەكەن كە ئەویش بە دژەئۆكسید و ئەنتۆسیانین دەوڵەمەندە، بەهەمانشێوە رۆڵی گرنگی هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و خانەكانی مێشك لە تێكچوون دەپارێزێت.