گۆڕانی كەشوهەوا كاریگەریی زۆری لەسەر پەتای وەرزی و هەستیارییەكانی هەیە و بەتایبەتی كە ئێستە لە وەرزی بەهارداین، هەستیاریی وەرزی بە روونی و فراوانی بڵاو بووەتەوە و وەك پزیشكانی پسپۆر لەوبارەیەوە ئاماژە دەدەن، بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و زیادبوونی پیسبوونی هەوا، كاریگەریی لەسەر تەندروستیی گشتیی مرۆڤ هەیە، یەك لە كێشەكانیشی لاوازیی ئەركی سێكسە.
پێگەی "ئیلاف" لەسەر زاری ئاشوین شارما لە "ئیمپریال كۆلیدج لەندەن" بڵاوی كردووەتەوە، ئەوانەی لە گۆڕانی وەرزەكاندا تووشی هەستیاریی وەرزی دەبن وەك هاتنی ئاو لە لووت و خورانی چاوەكان و قوڕگ، كاریگەریی زیاتری لەسەر مرۆڤ هەیە كە تووشی لاوازیی ئەركی سێكسی دەكات، ئەوەیان هەردوو رەگەزی پیاو و ژنیش دەگرێتەوە، ئەو لاوازییە لە سێكس وا دەكات چێژیش لە كردەكە وەرنەگرن.
ئەو پزیشكە زیاتر دەڵێت، شانەكانی پێوەند بە هەستیاری، وا دەكات دەمارەكان تەسك ببنەوە، ئەوەیش وەك روونە هۆكاری سەرەكییە بۆ لاوازیی سێكس، چونكە خوێن لە هاتوچۆ بە دەمارەكان لاواز دەبێت و ئەكسید نیتریك بەرهەم ناهێنێت كە ئەویش بۆ كردەی سێكس پێویستە.
ئاشوین شارما ئەوەشی گوت، ئەوانەی لەم بەهارەدا تووشی پەتای وەرزی و هەستیاریی وەرزی دەبن، بەڕوونی پێیانەوە دیار دەبێت كە ئارەزوویان بۆ سێكس كەمتر دەبێتەوە، چونكە پێوەندیی زۆر لە نێوان هەوكردنی لووت و هەستیاری و لاوازیی كردەی سێكس هەیە.
ئاماژە بەوە دراوە كە لە ساڵی 2013دا توێژینەوەیەك لە تایوان ئەنجام دراوە، 128 هەزار پیاو بەشدارییان تێدا كردووە و ماوەكەی هەشت ساڵی پێچووە، دەركەوتووە ئەوانەی تووشی هەستیاریی وەرزی بوون، 37%یان تووشی لاوازیی تەواوی سێكس بوون، ئەویش بە بەراورد بەوانەی تووشی هەستیارییەكە نەبوون.
باس لەوە دەكرێ كە كاریگەریی هەستیارییەكە تەنیا لەسەر پیاوان دەرناكەوێت، چونكە توێژینەوەیەكی چینی كە لە شوباتی ئەمساڵ 2025 ئەنجام دراوە، بەهەمانشێوەی پیاوان، ژنانیش كاتێك تووشی هەستیاریی وەرزی دەبن، تووشی لاوازیی كردەی سێكس دەبن و ئارەزوویان بۆ كردنەكە زۆر لاواز دەبێت.