چای لەسەر تەواوی دنیادا بە خواردنەوەیەكی باو و بەسوود هەژمار دەكرێت كە یەك لە سوودەكانی بۆ پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەیشدا وەك پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژەی پێ دەكەن، چای لە زیانەكانیش دوور نییە، بۆیە لێرەدا ئاماژە بە سوود و زیانەكانی دەدرێت.
پێگەی "شەفەق نیوز" كە پسپۆرانی بواری خۆراك، زانیاریی لەسەر سوود و زیانەكانی چای دەخەنەڕوو، ئاماژەیان بەوە داوە كە سوودەكانی چای بۆ دڵ و ئەركی هەرس زۆرباشە، بەڵام ئەویش دوور نییە لە زیانەكان وەك ئارەقكردن و تێكچوونی ددانەكان و زیانی تریش وەك هەوكردنی گەدە. چای رەش و سەوزیش بۆ دڵ زۆرباشە، بولیفینولاتی تێدایە كە دژەئۆكسیدە لەخۆ دەگرێت، ئەویش بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆ خوێن و راگرتنی ئاستی كۆلیسترۆل.
پسپۆران باس لەوە دەكەن، چونكە لە چایدا مادەی كافاین هەیە، سوودی بۆ وزە هەیە بێ ئەوەی كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست بكات، بەپێچەوانەی قاوە كە ئەو خواردنەوەیە زۆرجار كاریگەریی نەرێنی دروست دەكات. سوودە زۆرەكانی چای نەعناع و زەنجەبیل بۆ ئەركی هەرس باشن و پارێزگاری لە ئەركی گەدە دەكەن.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە بولیفینولات لە چای و بەتایبەتی لە چای سەوز، سوودی زۆری بۆ بەرگریی جەستە هەیە. بۆیە بەشێوەیەكی گشتی چای لەو خواردنەوانەیە ئەگەر زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی نەكرێت، سوودی زۆرە.
لەبارەی زیانەكانی چایش پسپۆران دەڵێن، چونكە مادەی كافاینی تێدایە كە بۆ وزە باشە، بەڵام بەهۆیەوە ئارەقكردن زیاد دەكات كە بەهۆیەوە كاریگەریی لەسەر كەمخەوی هەیە، بەتایبەتی ئەگەر لە درەنگانی شەودا بخورێتەوە یان زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی بكرێت.
هەروەها چونكە لە چایدا مادەی تانینات هەیە، ئەوەیش وا دەكات رەنگی ددانەكان بگۆڕێت و دواتریش تێكچوونی ددانەكانی بەدواوە دێت، هەروەها ئاسن لە جەستە كەم دەكاتەوە.
دواتریش پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن، بۆ هەندێك كەس ترشەڵۆك لە گەدەیاندا دروست دەبێت و ئەویش كێشە بۆ گەدە دروست دەكات، یاخۆ گەدە تووشی هەوكردن دەبێت.