رەنگە یەكێك لەو ئامرازانەی كە مرۆڤ باش دەزانێت زۆر زیان بە تەندروستییەكەی دەگەیەنێت و دەستبەرداری نابێت جگەرەكێشانە، جیا لە خۆراكی ناتەندروست و هیتریش، شارەزایەكی تەندروستی ئاماژە دەكات كە كەمجووڵانەوە ئەوەندە مەترسیی هەیە دەگاتە ئاستی جگەرەكێشان.
ستیڤن ولیامز شارەزا لە سەنتەری پزیشكی لە زانكۆی نیویۆرك وریایی لە كەمجووڵانەوە دەدات و پێی وایە تەنیا مانەوەی بە وەستاوی لە شوێنی خۆت ناكاتە ئەنجامدانی چالاكیی جەستەیی، ئەو بە رۆژنامەی "نیویۆرم پۆست"ی راگەیاند، چلاكیی جەستەیی پێویست بە جووڵانەوەی رێكوپێكی لەش دەكات بۆ پاراستنی تەندروستی.
روونی كردەوە، بەهۆی وەرزشەوە مرۆڤ كۆنترۆڵی كێشی لەشی دەكات و پەستانی خوێنی نزم دەبێتەوە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و ئێسكی دەكات و دۆخی میزاجی باشتر دەبێت و لە رارایی و نیگەرانی و خەمۆكی دوور دەكەوێتەوە.
ئەو شارەزایە ئاماژە دەكات كە زۆر كەس ناگەنە ئەو ئاستە بەسوودەی چالاكیی جەستەیی، كاتێك كەمتر لە سێیەكی كەسانی پێگەیشتوو پابەندی تێكڕای پێویستی چالاكیی جەستەیی هەفتانەن، كە بریتییە لە 150 خولەك لە راهێنانی ناوەند، لەوەش خراپتر چواریەكی ئەوان رۆژانە زیاتر لە هەشت سەعات دادەنیشن، ئەوەش تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و خەمۆكی و هەندێك جۆری شێرپەنجە زیاتر دەكات.
ویلیامز روونی كردەوە، شێوازی ژیانی خامۆش و كەمجووڵانەوە بە شێوازی جگەرەكێشان دەناسرێت، تەنانەت زۆر وەستان لەسەر پێیەكانیش چارەسەر نییە.
لای خۆیەوە بن غرینیفلد شارەزای توانای جەستەیی دەڵێت، مانەوەی لەشی مرۆڤ بە جێگیری بۆ زیاتر لە 60 تا 90 خولەك، جا دانیشتن یان وەستان بە پێوە، چەند مەترسییەكی تەندروستی هەیە، بۆیە پێویستە جووڵانەوەی رۆژانە زیاد بكرێت، وەك راهێنانی سووك یان بەرزكردنەوەی تێكڕای لێدانی دڵ بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەكی رۆژانە، گرنگە رۆژانە 30 خولەك جووڵانەوە هەبێت.