پزیشكێك هۆشداریی لە زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو دەدات.. مەترسیدارە

:: PM:01:02:14/05/2025 ‌
پزیكشێكی میسری كە راگری پێشووی پەیمانگەی دڵی نەتەوەیی میسرە، هۆشداریی دەدات بەوەی زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو، مەترسیی رژدی لەسەر تەندروستی هەیە و ئەگەر هەیە مرۆڤ تووشی "ژەهراویی ئاو" بكات.

دكتۆر جەمال شەعبان كە لە فەیسبووكی خۆی بڵاوی كردووەتەوە و پێگەی "عەرەبیە" بڵاوی كردووەتەوە، بۆچوونەكانی لەبارەی ژەهراویی ئاو و مەترسیی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەخاتە ڕوو و ئاماژە دەدات، زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو و زیاتر لە پێویست، زۆر مەترسیدارە و ئەگەر زۆر هەیە مرۆڤ تووشی ژەهراویی ئاو ببێت، جیالە مەترسییەكانی بۆ سەر گورچیلە، هەندێك جار مەترسییەكەی دەگاتە ئاستی مردن.

ئەو پزیشكە روونی دەكاتەوە كە زۆرجار دەگوترێ هەر كەسێك رۆژانە پێویستیی بە خواردنەوەی سێ لیتر ئاو هەیە، راستییەكەی ئەوەیە مرۆڤ لەوە زیاتر پێویستیی بە ئاو نابێت كە خەڵكێكی زۆر هەن لەوە زیاتر دەخۆنەوە، لە كاتێكدا لەڕووی زانستییەوە ئەگەر زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو بكرێت، كاریگەریی نەرێنی لەسەر گورچیلە دەبێت، چونكە زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو، ژەهراویی ئاوی بەدواوە دێت.

دكتۆر جەمال شعبان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك زیاتر دەنووسێت، زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو و زیاتر لە سێ لیتری رۆژانە، كاریگەریی لەسەر جیالە گورچیلە، هاوكات لەسەر ئەركی مێشكیش دەبێت بەهۆی كەمبوونی سۆدیۆم كە پێوەندیی بە وریاییەوە هەیە. خۆ ئەگەر لەوە زیاتر زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو بكرێت، ئەگەر هەیە تا ئاستی مرنیش بڕوات.

ئەو پزیشكە رۆشنایی خستووەتە سەر وەرزشوانان بەتایبەتی لە كاتی ماراسۆن و لە كەشی گەرمادا، رەنگە زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو بكەن و بیانەوێ بەو شێوەیە توینێتییان بشكێنن، بەڵام كاردانەوەی ئەو زێدەڕۆییە، بە نەرێنی بۆ تەندروستی دەكشێتەوە.

ئەو پزیشكە نموونە دێنێتەوە كە مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە سێ لیتر ئاو هەیە، بەڵام دووپاتی دەكاتەوە و دەڵێ "بخۆن و بخۆنەوە بەڵام زێدەڕۆیی مەكەن"، بۆیە هەر شتێك زێدەڕۆیی تێدا بكرێت، كاردانەوەی نەرێنی دروست دەكات. ئەگەر كەسێك هەزار "سی سی"ی ئاو بەخێرایی بخواتەوە كە دەكاتە یەك لیتر، ئەوكات گورچیلە ناتوانێ بە خێرایی لەو رێژە ئاوە رزگاری بێت، چونكە گورچیلە خۆی لە ماوەی یەك سەعاتدا دەتوانێ 800 "سی سی" ئاو وەربگرێت، لەوە زیاتر كێشەی بۆ دروست دەبێت.

لەبارەی خۆپاراستن لە ژەهراویی ئاو، ئەو پزیشكە ئامۆژگاری دەكات كە پێویستە رۆژانە ئاو بە لەسەرخۆیی بخورێتەوە نەك بە خێرایی، هاوكات زێدەڕۆییش لە خواردنەوەی نەكرێت و هەر ئەوەندە بخورێتەوە كە مرۆڤ و جەستەی پێویستیی پێیەتی.

پێگەكە ئاماژەی داوە كە لە مانگی ئۆگستسی ساڵی 2013 رووداوێكی شۆكهێنەر لەبارەی ژەهراویی ئاو لە ئەمەریكا رووی دا، ئەویش ژنێكی ئەمەریكی /35 ساڵ/، تووشی ژەهراویی ئاو بوو كە پێی دەگوترێ كەمیی سۆدیۆمی خوێن، بەهۆیەوە گیانی لە دەست دا، هۆكارەكەیشی زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو لە ماوەیەكی كورتدا بوو.

د



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د