لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی دراوێكی ئاسنی بیانی، لە سورێنچكی هاووڵاتییەكی تەمەن 23 ساڵ دەرهێنرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی ئایار، نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێركاری سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، تیمێكی پزیشكی لە نەخۆشخانەكەیان، هەستان بە دەرهێنانی دراوێكی ئاسنی بیانی لە سورێنچكی هاووڵاتییەكی تەمەن 23 ساڵ.
بەگوتەی پزیشكانی نەخۆشخانەكە، هاووڵاتییەكە لە كاتی یاریكردنی جادوویی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی، بەهەڵدانی دراوەكە چەند جارێك بۆ سەرەوە و پاشان گرتنەوەی كە گوایە دیار نامێنێت، لە كۆتا جاردا دراوەكە كەوتووەتە سورێنچكی هاووڵاتییەكە.