رۆیشتن مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە

:: PM:06:52:15/05/2025 ‌

رەنگە بەهۆی شێوازی ژیان و كاركردنی ئەو سەردەمە مرۆڤەكان زیاتر پەنا بۆ خامۆشی و كەمجووڵانەوە، لەوانە رۆیشتن ببەن، لەوانەیە ئەگەر تۆ بتەوێ رۆیشتن بكەیتە وەرزشێكی رۆژانەت لە رووی شوێن و كاتەوە بۆت گونجاو نەبێت، بەڵام رەنگە زانینی سوودەكانی ریشتن و وەرزشكردن بە گشتی وات لێ بكات كاتێكی بۆ تەرخان بكەیت.

بەپێی توێژینەوەكان چالاكیی رێكوپێكی جەستەیی، لەوانە رۆیشتن، مەترسیی تووشبوون بە چەند جۆرێك شێرپەنجە كەم دەكەنەوە، وەك ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆكسفۆرد باسی كردووە، لەو توێژینەوەی داتاكانی 85 هەزار كەسی لە بەریتانیا گرتەوە دەركەوت هەرچەند هەنگاوانی رۆژانەی مرۆڤ زیاتر بن، مەترسیی تووشبوونی بە 13 جۆری جیاوازی شێرپەنجە كەمتر دەبێت، ئەوە بێ رەچاوكردنی خێرایی رۆیشتن و هەنگاونانەكە، وەك ماڵپەڕی "ساینس ئالرت"، باسی دەكات. 

توێژەران سەرنجیان خستە سەر 13 جۆری شێرپەنجە لەوانە سورێنچك و جگەر و سییەكان و گورچیلە و گەدە و ناوپۆشی منداڵدان و قۆڵۆن و سەر و مل و و رێكە و میزڵدان و مەمك و خوێن و مۆخی ئێسك، دەركەوت كە رۆیشتن كاریگەریی لەسەر تووشبوون بەوانە هەیە. 

بەپێی توێژینەوەكە سوودەكانی رۆیشتن لە دوای پێنج هەزار هەنگاوی رۆژانە دەست پێ دەكات، لە حەوت هەزار هەنگاو مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە 11% كەم بووەوە و لە نۆ هەزار هەنگاو ئەو رێژەیە گەیشتە 16%، ئەوەش بووەتە پاڵپشت بۆ ئەو رێنوێنییەی باسی هەوڵدان بۆ هەنگاونانی رۆژانە تا 10 هەزار هەنگاو دەكات، نەك بەهۆی سوودی بۆ تەندروستیی گشتی، بگرە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل