كلینكی پزیشكی نەورۆز بڵاوی كردەوە، ئەگەر ئازارێك لە گەدە یان لایەكی پشتتدا هەبوو كە لەناكاو دێت و دەڕوات، ئەمە ڕەنگە نیشانەی بوونی بەردی گورچیلە بێت، بەردی گورچیلە پارچەیەكی بچووكە كە لە تەپوتۆز دەچێت و لە یەكێك یان هەردوو گورچیلەدا دروست دەبێت.
كلینكی پزیشكیی نەورۆز لە ڕاگەیەنراوێكدا چەند ڕێنوێنییەكی بڵاو كردەوە، بە مەبەستی خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە كە دەقەكەی بەمجۆرەیە:
ئەگەر ئازارێك لە گەدە یان لایەكی پشتتدا هەبوو كە لەناكاو دێت و دەڕوات، ئەمە ڕەنگە نیشانەی بوونی بەردی گورچیلە بێت.
بەردی گورچیلە پارچەیەكی بچووكە كە لە تەپوتۆز دەچێت و لە یەكێك یان هەردوو گورچیلەدا دروست دەبێت. كاتێك كەسێك ئاستی بەرزی هەندێك كانزا یان كالیسیۆم لە میزەكەیاندا هەیە، دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
ئەم بەردانە دەتوانن بەقەد دەنكە خۆڵ بچووك بن، یان بەقەد دەنكە نۆك گەورە بن و هەندێك جاریش گەورەتر بن، دەگوترێت بەردی قەبارە بچووك لەوانەیە لە ڕێگەی میزەوە دەربچن، بەڵام بەردی گەورەتر یان شێوە نامۆ لە ناو بۆڕی میزدا گیر بخۆن و ڕێگری لە ڕۆیشتنی میز بكەن.
یەكەم- شلەمەنی زۆر بخۆنەوە لایەنی كەم هەشت بۆ ١٢ پەرداخ ئاو. هەر جۆرە شلەیەك وەك ئاو و لیمۆ، دەركەوتووە كاریگەریی سوودبەخشی هەیە، جگە لە شەربەتی ترێ و سۆدە.
دووەم- سنوورداركردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی زۆر ئۆكسالاتیان تێدایە وەك سپێناخ، توو، شوكوڵاتە، گەنم، گوێز، چەوەندەر و چا.
سێیەم- باشترە لە كاتی خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەكاندا، بەرهەمی شیرەمەنیی كەم چەوری بخۆین. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسی دروستبوونی بەردی كالیسیۆم.
چوارەم- دوور بكەوەرەوە لە تەواوكەری خۆراكی كالیسیۆمی زیادە و پێویستە تەنیا لە ژێر ڕێنوێنیی پزیشكدا تەواوكەری خۆراكی كالیسیۆم وەرگریت.
پێنجەم- بڕێكی مامناوەند لە پرۆتین بخۆ. خواردنی گۆشتی سوور و هێلكە و ماسی و پەنیر سنووردار بكە. وەرگرتنی پرۆتینی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی گورچیلە كالیسیۆمی زیاتر دەربدات، بۆیە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
شەشەم– دوور بكەوەرەوە لە خواردنی خوێی زۆر. زۆر خواردنی سۆدیۆم كالیسیۆم لە میزدا زیاد دەكات، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی بەرد زیاد دەكات.