سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشییەكانی گورچیلە كرایەوە

:: PM:03:19:19/05/2025 ‌
سەنتەری نەخۆشییەكانی گورچیلە بۆ شوشتن و چاندنی گورچیلە لە سنووری پارێزگای دهۆك كرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە كە سەنتەرەكە بە گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار دروست كراوە و لە 60 تەخت پێكهاتووە.

لە سەنتەرەكەدا باشترین ئامێری پزیشكی دابین كراوە؛ لە ماوەی پێنج ساڵدا دەتوانێت زیاتر لە 300 هەزار شوشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشانی لەكاركەوتووی گورچیلە ئەنجام بدات.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چارەسەری نەخۆش و بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی بەردەوامە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم