كه‌م نین ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌ردانی ئاو له لووت ده‌بن و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش ئه‌و حاڵه‌ته‌یان پێوه ده‌مێنێت، له‌وباره‌یه‌وه پزیشكانی پسپۆر له بواره‌كانی لووت و قوڕگ و گوێ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ئاماژه ده‌ده‌ن، حاڵه‌ته‌كه مه‌ترسیدار نییه و به زۆری پێوه‌ندیی به هه‌سته‌وه‌رییه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ریش ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر حاڵه‌تی ده‌ردانی ئاو له لووت كه ویلیا‌م رایزاشه‌ر پزیشكی پسپۆر له بواره‌كانی لووت و گوێ و قوڕك له كۆلیژی وایل كۆرنیل و نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك، قسه‌ی بۆ گۆڤاری "تایم"ی ئه‌مه‌ریكی كردووه و ئاماژه‌ی داوه، زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته پێوه‌ندیی به هه‌سته‌وه‌ریی درێژخایه‌ن هه‌یه. هاوكات باس له چاره‌سه‌رییه‌كانیشی ده‌كات.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت ده‌ردانی ئاو له لووت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، به حاڵه‌تێكی درێژخایه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێت كه زۆربه‌ی پێوه‌ندیی به هه‌سته‌وه‌یی لووته‌وه هه‌یه، زۆرجاریش بوونی گرێ له لووت و برین و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هه‌مان هه‌سته‌وه‌ری دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ده‌ردانی ئاو له لووت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
هه‌روه‌ها ناتالی ئێرل كه ئه‌ویش پزیشكی پسپۆر له بواری لووت و گوێ و قوڕگه، له‌باره‌ی هه‌مان حاڵه‌ته‌وه ده‌ڵێت، هه‌وكردنی به‌رده‌وامی لووت و درێژخایه‌ن، ده‌بێته هۆی ده‌ردانی ئاو له لووت به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته، ئه‌و ئاوه‌ی له لووت دێته ده‌ره‌وه، هه‌ندێك جار ئاوی ئاسایی یان لینج و هه‌ندێك جاریش ره‌نگاوڕه‌نگه، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌رمانێكی ده‌وێ كه ئاوی لووت وشك بكاته‌وه.
ئه‌و پزیشكه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌هۆی سه‌رماوه‌یه و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌خۆیه‌وه بوه‌ستێت به‌بێ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌تیش پێوه‌ندیی به هه‌سته‌وه‌رییه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یش كێشه ته‌ندروستییه‌كه مه‌ترسیدار نییه كه زۆرجار پێی ده‌گوترێ "هه‌ڵامه‌تی بێده‌نگ".
پزیشكه‌كه زیاتر گوتی ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه زیاتر درێژه‌ی كێشا و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بێت، باشتره سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری بواره‌كه بكات و پشكنین ئه‌نجام بدات و هۆكاره‌كانی ده‌ستنیشان بكرێت، تا به‌پێی حاڵه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
ئه‌و ده‌ڵێ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كه پێوه‌ندیی به هه‌سته‌وه‌رییه‌وه هه‌یه كه به پژمین و خوران و گرتنی لووت دروست ده‌بێت، زۆرجاریش كه‌سه‌كه هه‌ست به كزانه‌وه‌ی چاوه‌كانی ده‌كات و چاوی ئاو ده‌رده‌دات. هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌یه پێوه‌ندیی به به‌كارهێنانی ده‌رمان هه‌یه به‌تایبه‌تی ده‌رمانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن. گۆڕانی كه‌شوهه‌وایش هۆكارێكی تری ده‌ردانی ئاو له لووته.
دواتریش پزیشكان بۆ چاره‌سه‌ر ئاماژه ده‌ده‌ن كه ده‌ردانی ئاو له لووت، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا دڵه‌ڕاوكێی ناوێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه ده‌ردانێكی ئاوی ئاسایی بێت، به‌بێ راچێته‌ی پزیشك له زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كاندا "به‌خاخ"ی تایبه‌ت به لووت به‌رده‌ستن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌زانن هۆكاره‌كه هه‌سته‌وه‌رییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه دڵه‌ڕاوكێی دروست كرد، باشتره پزیشكی پسپۆر پشكنین بكات و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ستنیشان بكات.