چۆن پارێزگاری لە رژێنی دەرەقی دەكەیت؟

:: PM:07:24:25/05/2025 ‌

یەكێك لە رژێنە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ، رژێنی دەرەقییە، كە ئەمڕۆ لە دنیا ئەمڕۆ بۆ وشیاركردنەوە بە گرنگیی رژێنەكە و چۆنیەتی پاراستنی دیاری كراوە، رەنگە گوێبیستی هەندێك حاڵەتی تەندروستی بووبیت كە دوای پشكنین پزیشك هۆكارەكەی بۆ خاوی و تەمبەڵی یان چالاكی زیاد و هاری ئەو رژێنە گەڕاندبێتەوە، تۆ دەتوانی لە رێگەی چارەسەری بە دەرمان هەروەها بە پێڕەوكردنی سیستمێكی دیاریكراوی خۆراك ئەو رژێنە بپارێزیت، یان بە لایەنی كەم پارێزگاری لە هاوسەنگیی دەردانی رژێنەكە بكەیت. 

د. موكیش باترا سەرۆكی دامەزراوەی د. باترا بۆ چاودێریی تەندروستی باسی ئەو مادە خۆراكییانە دەكات كە پێویست بۆ تەندروستیی رژێنەكە و دەڵێت، یۆد پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی رژێنی دەرەقی، بە شێوەیەكی سروشتی لە خواردنی دەریایی و خوێی یۆد تێكراودا هەیە، هەروەها لە بەرهەمەكانی ئەلبانیش، هەرچی سیلینیۆمە، رژێنەكە لە بەئۆكسیدبوون دەپارێزێت و یارمەتی گۆڕانی هۆرمۆنەكەن لە حاڵەتی خامۆشی بۆ چالاك دەدات، لە گەنم و گوڵەبەڕۆژە و برنج و نیسكدا هەیە.   

زنك، یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان و دروستبوونی وەڵامدانەوەی بەرگریی لەش دەدات، لە پاقلەمەنی و چەرەزات و دانەوێڵەی تەواو هەیە، ئاسن، ئەویش بۆ بەرهەمهێنانی رژێنی دەرەقی بەسوودە و لە سەوزەی گەڵادار و نیسك و گۆشتی بێ چەوری هەیە، ڤیتامین دی، ئەویش وەڵامدانەوەی بەرگریی لەش رێك دەخات و پارێزگاری لە فەرمانی رژێنی دەرەقی دەكات، بەتایبەتی لە نەخۆشییەكانی بەرگری خۆیی، لە بەركەوتنی تیشكی خۆر دەست دەكەوێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل