توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی زیانه‌كانی كه‌مخه‌وییه‌وه ئاشكرای كردووه، پێوه‌ندییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان كه‌مخه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌یه، گرنگه له رێگه‌ی پزیشكی پسپۆره‌وه چاره‌سه‌ری بكات و هی ئه‌وه نییه فه‌رامۆش بكرێت.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له زانكۆی ئۆبسالای سوید كراوه و تایبه‌ت كه‌مخه‌وی و زیانه‌كانی كردووه‌ته به‌ر رۆشنایی. توێژه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێن، ته‌نیا سێ شه‌و له خه‌وی پچرپچڕ و بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات، وا ده‌كات گۆڕانكاریی مه‌ترسیدار له خوێندا ده‌ربكه‌وێت كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه زۆر ورد بووه و 16 گه‌نجی كردووه‌ته نموونه كه ته‌ندروستییان باش بووه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی كه‌متر ده‌خه‌ون و خه‌ویان پچڕپچڕ بووه، ئاستی پرۆتینه‌كان و هه‌وكردنی خوێن داده‌به‌زێت. ئه‌و پرۆتینانه كاتێك جه‌سته به‌رهه‌می دێنێت كاردانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێی هه‌بێت. بۆیه كه‌مخه‌وی له دوورمه‌ودادا ده‌بێته هۆی تێكچوونی ده‌ماره‌كان و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان، دواتریش رێكخستنی لێدانی دڵ تێكده‌دات.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و گۆڕانكارییه نه‌رێنییه، ته‌نانه‌ت گه‌نجانیشی گرتووه‌ته‌وه كه زۆر له‌وان به‌پێی پێویست ناخه‌ون یان كه‌متر ده‌خه‌ون، بۆیه توێژه‌ران ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ته‌نانه‌ت راهێنانه وه‌رزشییه‌كانیش، زۆربه‌ی سووده‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌پێی پێویست نه‌خه‌وێت یان تووشی كه‌مخه‌وی بێت.
بۆیه پسپۆران دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ناكرێ كه‌مخه‌وی به حاڵه‌تێكی ئاسایی ته‌ماشا بكرێت، كه‌سێك كه هه‌ستی كرد خه‌وی پچڕپچڕ بووه و كه‌مخه‌وه، پێویسته به حاڵه‌تێكی ئاسایی وه‌رنه‌گرێت و سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ چاره‌سه‌ر.