نوستن مێشك رێك دەخاتەوە و دەیشوواتەوە

:: PM:09:16:28/05/2025 ‌

نوستن قۆناغێكی گرنگی ژیانی رۆژانەی مرۆڤە و كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر تەندروستییەكەی هەیە، بە مانایەكی تر نوستنی باش واتە تەندروستی و رۆژێكی باش و بە پێچەوانەوە، توێژینەوەیەكی زانستی باسی ئەوە دەكات لە لە كاتی نوستن لە مێشك چی روودەدات؟

توێژینەوەكە كە لە لایەن تیمێك لە توێژەرانی دانیماركی و بەریتانی و ئەمەریكی ئەنجام دراوە، باس لەوە دەكات لە كاتی نوستن چی لە مێشكی مرۆڤ روودەدات؟، ئاماژە دەكات ئەوەی رووەدات بە هاوشێوەی كاركردنی ئامێری شووتن و پاككردنەوەی قاپە، لەگەڵ نوستن كار دەكات و مرۆڤ بە مێشكێكی پاكەوە خەبەری دەبێتەوە، وەك خاتوو مایكن گارد سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە باسی دەكات.  

توێژینەوەكە لەسەر مشك لە تاقیگە ئەنجام درا و زانایان تێبینی ئەوەیان كرد كە لە كاتی نوستن هەر 50 چركەیەك مێشك چەند شەپۆلێكی بچووك لە مادەی نوور ئەدرینالین دەردەدات، كە هەروەها لە ژێرمێشكە رژێنیش دەردەدرێت كە بە هۆرمۆنی رارایی ناسراوە، رۆڵی سەرەكی لە شووشتنەوەی ناوخۆیی مێشك هەیە.

هەر شەپۆلێكی ئەو مادەیە دەبێتە هۆی گرژبوونی لوولەكانی خوێن لە مێشك بۆ ماوەی چەند چركەیەك و فرەوانبوونەوەی دوای ئەوە، ئەوەش وا دەكات شلەی دڕكە پەتك یان شلەی شووشتنەوەی مێشك بەهۆی كەناڵەكانەوە بەرەو لیمفە گرێكان لە دەرەوەی مێشك  دەربدرێت، ئەو پرۆسەش زۆر گرنگە و بە رێكوپێی لە كاتی نوستن روودەدات و پێوەندیی راستەوخۆی بە تەندروستیی مێشك لەسەر ئاستێكی درێژخایەن هەیە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل