بۆچی پزیشكی دڵ پێی نەخۆش دەپشكنێت؟

:: PM:10:01:29/05/2025 ‌

نەخۆشییەكانی دڵ یەكەم هۆكاری مردنن لە دنیا، ساڵانە سەتان هەزار كەس بەهۆی كێشە جیاجیاكانی دڵەوە گیان لەدەست دەدەن، راپۆرتێك باسی ئەوە دەكات پشكنینی پێیەكان بەشێكی گرنگی پشكنینی دڵی مرۆڤە، چونكە چەند نیشانەیەك هەن لەسەر پێیەكان ئاماژەن بۆ كێشەی دڵ.

رەنگە پێیەكان لە دڵەوە دوور بن، بەڵام بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی "ئیندیان  ئێكسپرێس"، پشكنینی پێیەكان بەشێكی گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستیی دڵ، چونكە چەند نیشانەیەكی سەرەتایی كێشەكانی دڵ هەن لەسەر پێیەكان بەدیار دەكەون، كاتێك پزیشكان دەڵێن ئاوسان و كۆبوونەوەی شلە لە پێی و پاژنە لە دیارترین نیشانەی بوونی كێشەیە لە دڵ، ئاماژەیە بۆ پەككەوتنی ماسولكەی دڵ و لاوازیی سووڕی خوێن، دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ پاڵنانی خوێن و كۆبوونەوەی شلە لە پێیەكان بەهۆی كێشكردنی زەوییەوە و ئاوسانیان.  

د. سانجیفا كۆمار جۆپتا راوێژكاری نەخۆشییەكانی دڵ دەڵێت، ساردبوون و گۆڕانی رەنگی پێیەكان و زەرد یان شینهەڵگەڕانیان ئاماژەیە بۆ كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێن، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بوونی كێشە لە دەماری پەلەكان، كە نەخۆشییەكە پێوەست بە بوونی كێشەی مەترسیدار لە دڵ وەك جەڵتە و سەكتەی مێشك.  

د. سرینیفاس چاری راوێژكاری پزیشكی گشتی دەڵێت، سستی لە سارێژبوونی برین و دەركەوتنی برینی درێژخایەن لە پێیەكان ئاماژەن بۆ لاوازیی هاتوچۆی خوێن، پزیشكان لە كاتی پشكنینی پێیەكان لێدانی دڵ لە خوێنبەرەكانی سەروو و پشتی پێ پێوانە دەكەن، لاوازیی لێدان یان نەبوونی ئاماژەیە بۆ داخرانی لوولە خوێنی پەلەكان، بۆیە پێ بە ئاوێنەی تەندرروستیی دڵ دادەنرێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل