چه‌وریی جگه‌ر و شه‌كره دوو نه‌خۆشیی جیاوازن و له ته‌ندروستیدا ئه‌و زانیارییه نامۆ نییه، به‌ڵام هه‌ندێك چاره‌سه‌ر هه‌ن بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشی به‌كار دێن. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاماژه به میوه‌ی "فه‌راوله" كراوه كه سوودی زۆری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه هه‌یه، جیا له سووده‌كانی بۆ دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی حوزه‌یران، ئه‌و بابه‌ته‌ی له پێگه‌ی "تایمز ئۆف ئیندیا" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه‌ی به‌مدواییه كراوه، زۆر گرنگه فه‌راوله بكرێته خۆراكێكی هه‌میشه‌یی له ژه‌مه‌كاندا، چونكه كاریگه‌ریی زۆری بۆ پاراستنی دڵ له نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه، ئاستی كۆلسیترۆل نزم ده‌كاته‌وه و هه‌وكردنیش ناهێڵێ یان كه‌متری ده‌كاته‌وه. جیاله‌وه‌ی بۆ چه‌وریی جگه‌ر و شه‌كره، چاره‌سه‌رێكی سیحراوییه.
توێژینه‌وه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه كه فه‌راوله بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به‌سووده، به‌ڵام زیاتر رۆشنایی كراوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌وریی جگه‌ر و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، جیاله‌وه‌ی سوودی زۆری بۆ ده‌ماره‌كان هه‌یه كه وا ده‌كات خوێن به ئاسانی هاتوچۆ بكات.
باس له‌وه‌ش كراوه كه فه‌راوله به‌رگریی ئه‌نسۆلین كه‌م ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات چاره‌سه‌رێكی رژد بێت بۆ شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و چه‌وریی جگه‌ر.
برێت بێرتۆن فریمان پزیشك و مامۆستا له په‌یمانگه‌ی ئیلینوی بۆ ته‌كنه‌جۆلیا و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی بۆ زانستی ده‌روونی رای گه‌یاند، به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن كه فه‌راوله وه‌ك خۆراك و میوه‌یه‌كی ئاسایی نییه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌وریی جگه‌ر و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و ده‌ماره خوێنییه‌كان، هه‌روه‌ها سووده‌كانی بۆ كه‌سانی پێگه‌یشتوو زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
دواتریش ئه‌و پزیشكه دووپات ده‌كاته كه سووده‌كانی فه‌راوله ته‌نیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ به‌شێك له نه‌خۆشییه‌كان چاره‌سه‌رێكی رژده ئه‌گه‌ر به‌پێی رێنوێینییه‌كانی پزیشكی پسپۆر به‌كار بهێنرێت.