د. سوارە عەلی دەڵێت، تەماتە چەندان سوودی هەیە، لەوانە دەوڵەمەندە بە لایكۆپین كە دژە ئۆكسانێكی گرنگە و پێوەستە بە دابەزینی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی دڵ.
د. سوارە عەلی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و قەستەرە، لە ڕاگەیەنراوێكیدا ئاماژە بە سوودە تەندروستییەكانی خواردنی تەماتە دەكات و دەقەكەی بەم جۆرەیە:
تەماتە دەوڵەمەندە بە لایكۆپین كە دژە ئۆكسانێكی گرنگە و پێوەستە بە دابەزینی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی دڵ.
خواردنی تەماتە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك یارمەتیی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ دەدات.