گوڵی قه‌ره‌نفڵ و ده‌نكه‌كانی، هه‌زاران ساڵه له رووی ته‌ندروستیی میلییه‌وه به‌كار هێنراوه و به‌تایبه‌تی بۆ ئازاری ددان. ئێسته‌یش پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له‌باره‌ی سووده‌كانی قه‌ره‌نفڵ و زه‌یته‌كه‌ی و چۆنێتیی به‌كارهێنانی، بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌و زه‌یته بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی سوودبه‌خشه و وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی "دێڵی مدیكاڵ" وه‌رگرتووه كه جیا له سووده‌كانی قه‌ره‌نفڵ، رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر زه‌یته‌كه‌ی و چۆنێتیی به‌كارهێنانی كه بۆ ده‌یان نه‌خۆشی سوودبه‌خش و چاره‌سه‌ره. یه‌ك له سووده‌كانی ئه‌ركی هه‌رس باشتر ده‌كات، چونكه دژه به‌كتریایه. هاوكات سوودێكی تری قه‌ره‌نفڵ، بۆ هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌سووده و له‌گه‌ڵیدا پارێزگاری له جگه‌ر له نه‌خۆشییه‌كان ده‌كات و له تێكچوون ده‌یپارێزێت.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌نفڵ كۆنترۆڵی ئاستی شه‌كر له خوێندا ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ ئێسك و جومگه و ماسولكه‌كان زۆر به‌سووده. جیاله‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته به‌هێزتر ده‌كات كه دژی هه‌وكردنه. له هه‌موو گرنگتر سوودی زۆری بۆ نه‌هێشتنی ئازاری ددان و پووك هه‌یه، هه‌روه‌ها له ڕووی توانای سێكسه‌وه به‌هه‌مانشێوه زۆر به‌سووده. دواتریش ده‌گوترێ بۆ سه‌رئێشه و ئازاره‌كانی تریش به‌سووده.
هه‌روه‌ها پێگه‌كه زیاتر رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر سووده‌كانی زه‌یتی قه‌ره‌نفڵ و چۆنێتیی به‌كارهێنانی، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ كاتێك ئازار له ددان و پووك هه‌بێت، ده‌توانرێ چه‌ند دڵۆپێكی زه‌یته‌كه به لۆكه بكرێته سه‌ر شوێنه‌كه و ئازاره‌كه‌ی كه‌متر ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها زه‌یتی قه‌ره‌نفڵ ده‌كرێته ناو هه‌ویری ددان و سوود به شوشتنی ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و له هه‌وكردن ده‌یانپارێزێت.
هاوكات ده‌توانرێ ئه‌و زه‌یته بخرێته سه‌ر هه‌ندێك خۆراك و وه‌ك زه‌یتی زه‌یتوون به‌كار بهێنرێت و سوودی ده‌بێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باشتربوونی ئه‌ركی هه‌رس ده‌بێت و غازات ناهێڵی و ئازاری سك كه‌متر ده‌كاته‌وه. جیاله‌وه‌ی زه‌یتی قه‌ره‌نفڵ سوودی زۆری به نه‌هێشتنی تووڕه‌یی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت و مێشك ئارامتر ده‌كاته‌وه و له خه‌واڵوویی و ماندوویی دوورتان ده‌خاته‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه به هه‌ناسه‌سواری ده‌كات كه زه‌یتی قه‌ره‌نفڵ سوودی زۆری بۆ ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه، یان له كاتی گیرانی لووتدا، چه‌ند دڵۆپێك له‌و زه‌یته بكرێته ناو لووت، سوودی باشی ده‌بێت و ده‌یكاته‌وه. جیا له سوودی بۆ هه‌وكردنی قوڕگ و كۆكین و نه‌هێشتنی ئازاره‌كانی قوڕگ.
دواتریش له‌باره‌ی زه‌یتی قه‌ره‌نفڵه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه دژه به‌كتریایه، بۆیه بۆ زۆر حاڵه‌تی ته‌ندروستی سوودبه‌خشه، نموونه‌یان چاره‌سه‌ركردنی برینی سه‌ر پێست و سووتان و زۆری تر.