له بواری ته‌ندروستیدا زۆرترین قسه له‌باره‌ی درێژیی ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یش تا ئێسته چه‌ندان توێژینه‌وه كراون و زۆرجاریش بۆچوونی جیاوازی هه‌بووه، رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له راپۆرتێكی ته‌ندروستیدا، باس له هۆكاره‌كانی درێژیی ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌كات كه بۆ ئه‌وه‌یش چۆن بایه‌خ به ته‌ندروستیی خۆتان بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌یش پشتی به بۆچوونی چه‌ندان توێژه‌ر به‌ستووه كه بۆچوونه‌كانیان هاوشێوه و كۆكن.
پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" كه زانیارییه‌كانی له راپۆرته‌كه‌ی "ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی بۆچوونی پزیشكان كه له‌باره‌ی ته‌مه‌ندرێژیی مرۆڤ هاوبۆچوون، له چه‌ند خاڵێكدا ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه مرۆڤ بۆ ئه‌و بواره، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ته‌ندروستیی خۆی بكات و ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشی نه‌كات، به‌لای كه‌مه‌وه ته‌مه‌نی 10 ساڵ زیاتر درێژتر ده‌بێته‌وه.
به‌ر له هه‌ر شتێك باس له خه‌وتن و جۆره‌كانی كراوه كه خه‌و رۆڵی زۆری بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یش ستیڤانی كولێر پزیشكی بواری ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌ی ماكلین له زانكۆی هارڤارد ده‌ڵێت، مرۆڤ دتوانێ جۆری خه‌وتنی به‌ره‌و ئه‌رێنیتر بگۆڕێت، چونكه جۆری خه‌وتن و كاتی زیاتر پێی، ئاسووده‌یی به جه‌سته ده‌به‌خشێت. ئه‌ركی مێشك باشتر ده‌كات و باشتریش ده‌یپارێزێت. تووڕه‌یی كه‌متر ده‌كاته‌وه و رۆڵی زۆری بۆ ئه‌ركه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رگریی جه‌سته به‌هێزتر ده‌كات و دوورتان ده‌خاته له قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیی شه‌كره. هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن مرۆڤ ببێته خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش و ته‌مه‌نیشی درێژتر ببێته‌وه.
له خاڵێكی تردا باس له گرنگیی ئۆمیگا3 ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێ ببیته خاوه‌نی دڵ و مێشكێكی ته‌ندروست و هه‌وكردن له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت نه‌مێنێت، هه‌موو ئه‌وانه ژیانێكی درێژترتان پێ ده‌به‌خشن، وریای ئۆمیگا3 له جه‌سته‌دا بن و فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌یش پزیشكه‌كه له‌باره‌ی ئۆمیگا3 ده‌ڵێت، بایه‌خ به خواردنی ماسی بده‌ن، به‌تایبه‌تی ماسیی سه‌له‌موون، ماكریل و سه‌ردین، هه‌روه‌ها چه‌ره‌زاته‌كانی وه‌ك گوێز و ده‌نكی شیا و كه‌تان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن كه به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن ئۆمیگا3 له جه‌سته‌دا كه‌م نه‌بێته‌وه، دواتریش وا ده‌كات له قۆناغی پیری دوور بكه‌ونه‌وه.
خاڵێكی تر رۆیشتنه به پێ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی رۆژانه مرۆڤ له رۆیشتن به پێ پێویستی پێیه‌تی. توێژینه‌وه‌یه‌ك له "گۆڤاری ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ" بڵاو بووه‌ته‌وه و ئاشكرا ده‌كات، رۆژانه رۆیشتن به پێ بگاته سێ هه‌زار و 337 هه‌نگاو، وا ده‌كات له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ناو ته‌مه‌نه‌وه، گرنگه رۆژانه شه‌ش تا نۆ هه‌زار هه‌نگاو به پێ بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌یش 50% له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه. دواتریش ته‌واوی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه رۆیشتن به پێ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر درێژیی ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی واترلو له ئۆنتاریۆ ئه‌نجام دراوه و بۆ درێژیی ته‌مه‌نی مرۆڤ، باس له‌وه ده‌كات كه زۆر گرنگه بایه‌خ به‌و خۆراكانه بدرێت زۆرترین پۆتاسیۆم له‌خۆ ده‌گرن، له‌ناویاندا ئه‌ڤۆگادۆ و مۆز و گۆشتی ماسیی سه‌له‌موون، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رز نه‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و سۆدیۆم.
باس له‌وه ده‌كرێ كه مرۆڤی كۆن و سه‌ره‌تاكانی ژیان و بوون، زیاتر بایه‌خیان به خواردنی میوه و سه‌وزه‌كان داوه، بۆیه ئه‌وكات مرۆڤ ته‌مه‌نی درێژتر بووه، بۆیه زۆر گرنگه بایه‌خ به‌و خاڵانه بدرێت كه لێره‌دا باس كراون و به جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان، به‌لای كه‌مه‌وه ته‌مه‌نتان 10 ساڵ درێژتر ده‌بێته‌وه.