توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ئاماژه به‌و خۆراكانه ده‌ده‌ن كه به‌هۆیانه‌وه مه‌ترسیی مردن ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوون، له‌ناو ئه‌و خۆراكانه باس له مه‌ترسیی نانی سپی ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه هه‌وكردنی درێژخایه‌ن بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات، جیا له چه‌ندان خۆراكی تر.
توێژینه‌وه نوێیه‌كه له رۆژنامه‌ی "
ئیندێپندنت"ی به‌ریتانی بڵاو بووه‌ته‌وه كه پێگه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له‌و رۆژنامه‌یه‌ی وه‌رگرتووه، ئاماژه به هه‌زار و 600 كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن له قۆناغی سێ كراوه، بۆ ئه‌وه‌یش چاودێریی ئه‌و خۆراكانه‌یان كردووه كه له دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، بایه‌خیان به خواردنیان داوه، بۆیه خواردنی چه‌ند خۆراكێك هه‌ن كه بۆ گیانی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، زۆر مه‌ترسیدارن و مردنیان نزیكتر ده‌كاته‌وه.
توێژه‌ران له‌باره‌ی خۆراكه‌كانه‌وه ئاماژه به نانی سپی و چه‌ند خۆراكێكی تر ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن، نموونه‌یان سووركردنه‌وه‌ی په‌تانه له‌ناو رۆن و هه‌روه‌ها خواردنه‌وه گازییه‌كان، ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن به رێژه‌ی 87% تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن له مردن نزیك ببنه‌وه، ئه‌ویش به‌راورد به‌وانه‌ی له‌و خۆراكانه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران باس له راهێنانی جه‌سته‌یی ده‌كه‌ن كه بۆ تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه زۆر گرنگه، بۆیه ده‌ڵێن ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه به‌وه گه‌یشتووه ئه‌وانه‌ی بایه‌خیان به راهێنانی جه‌سته‌یی داوه، زیاتر له ژیاندا ماونه‌ته‌وه به‌راورد به‌وانه‌ی ئه‌و راهێنانه‌یان فه‌رامۆش كردووه و كه‌مترین جووڵه‌یان هه‌بووه.
بۆ ئه‌وه‌یش ساره چار پزیشك له نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و گرێ له په‌یمانگه‌ی "دانا ڤاربه‌ر" بۆ شێرپه‌نجه له بۆستن ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی سیستمی خۆراكی و راهێنانی جه‌سته‌یی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و ئه‌وانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوون، دووپات له راهێنانه‌كه ده‌كاته‌وه كه ناكرێ فه‌رامۆش بكرێت، به نه‌كردنیشی نه‌خۆش له مردن نزیك ده‌كه‌وێته‌وه.