نهێنیی دڵخۆشیی ئافرەتان.. پێوەندیی گەرموگوڕی خێزانی و كردەی سێكس

:: AM:10:46:10/06/2025 ‌
توێژینەوەیەك رۆشنایی دەخاتە سەر پێوەندییە گەرموگوڕەكانی نێوان هاوسەران و كردەی سێكس لە نێوانیان، نهێنیی دڵخۆشیی ئافرەتانە و هەمیشە هەست بە ژیانێكی پڕ سۆزداری و تەندروست دەكەن، دواتریش بەهۆیەوە لە چەندان نەخۆشی دوور دەكەونەوە.

پێگەی "ئیلاف" ئاماژەی بەو توێژینەوەیە كردووە كە رۆشنایی خستووەتە سەر پێوەندییە گەرموگوڕەكانی نێوان هاوسەران و بەتایبەتی دڵخۆشیی ئافرەتانی وەرگرتووە، ئەو جۆرە پێوەندییە و كردەی سێكس، رۆڵی زۆری هەیە بۆ دڵخۆشیی ئافرەتان كە دواتر بەهۆی ئەو پێوەندییە سۆزدارییە، لە چەندان نەخۆشی دوور دەكەونەوە.

توێژینەوەكە كاری لەسەر 500 ئافرەت كردووە و جۆری پێوەندییە خێزانییەكانیانی وەك نموونە وەرگرتووە، بەتایبەتی كردەی سێكس كە رۆڵی سەرەكیی بۆ دڵخۆشیی هاوسەران و بەتایبەتی ئافرەتان هەیە، ئاستی تەمەن و ئەزموونەكانی ژیان و جۆری كردەی سێكس لەوبارەیەوە رۆڵی سەرەكی دەبینن.

توێژینەوەكە ئاماژەی بە 85%ی ئەو 500 ئافرەتە كردووە و جۆری پێوەندییە گەرمەكانیانی بە نموونە وەگرتووە. ئەگەر لە ماوەی یەك هەفتەدا یەك كردەی سێكس بكرێت، كاریگەریی زۆری بۆ دڵخۆشیی ئافرەتان هەیە، 66%یان ئەگەر كردەكە لە ماوەی یەك مانگدا یەك جار بێت، كاریگەرییەكەی كەمتر دەبێت، 17%یشیان ئەگەر كردەكە زۆر كەمتر بێت، رێژەی دڵخۆشییەكە زۆر كەمتر دەبێتەوە. واتە جۆری كردەی سێكس بۆ پێوەندییەكان، رۆڵی كاریگەریی هەیە بۆ ئاستی دڵخۆشیی ئافرەتان.

ئەلكسەندرا جانسن كە توێژەیە لە زانكۆی مانجستەر دووپاتی كردووەتەوە، پێوەندییە گەرموگوڕەكان رۆڵی زۆر گەورەی بۆ دڵخۆشیی هاوسەران هەیە بەتایبەتی بۆ ئافرەتان، بەجۆرێك ئەو پێوەندییە گەرمە دەبێتە چارەسەری دەروونی و مرۆڤ لە تەواوی نەخۆشییە دەروونییەكان دوور دەخاتەوە.

باس لەوە دەكات كە كردەی سێكسی ئەگەر سیستماتیك بێت، مرۆڤ زیاتر دڵخۆش دەكات و هاوكات كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستیی گشتی هەیە، بەجۆرێك تەمەنی مرۆڤ درێژتر دەكاتەوە. ئاماژەی بەوە داوە ئەو ئافرەتانەی هەندێك تەمەنیان هەڵكشاوە، ئەگەر بەردەوام بن لە كردەی سێكس، لە نەخۆشیی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دوور دەكەونەوە و بەرگریی جەستەیان بەهێزتر دەبێت.

لە توێژینەوەیەكی تردا دیڤید وێكس كە ئەویش توێژەرە پێی وایە، كردەی سێكس لە هەفتەیەكدا ئەگەر سێ جار بێت، كاریگەرییەكەی بەجۆرێكە كەسەكان بۆ ماوەیەكی درێژ بە گەنجی بمێننەوە، چونكە لە كردەكاندا جەستە مادەی كیمیایی دەردەدات و ئەویش وا دەكات كەسەكان دڵخۆش بن و خوێنیان ئاسانتر هاتوچۆ بكات.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د