ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی قوربان، نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون كه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان و له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و پزیشكێكیش هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی نایاسایی و قاچاخ بۆ سلێمانی، به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه ده‌زانێت.
دكتۆر ده‌شتی محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، نه‌خۆشیی "تای خوێنبه‌ربوون" هه‌موو ساڵێك له ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج بۆ شه‌ش بڵاو ده‌بێته‌وه. نه‌خۆشییه‌كه پێوه‌ندیی به جه‌ژنی قوربان و قوربانیكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندیی به نزیكیی كاته‌كه‌وه هه‌یه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه جه‌ژنی قوربانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ وه‌رزی گه‌رما، بۆیه نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی قوربانیكردنه‌وه زیاتر بڵاو بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له رێگه‌كانیش قوربانیكردنی ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌كانه، به‌هۆی نه‌پشكنینه‌وه ئاژه‌ڵه‌كه هه‌ڵگری گه‌نه‌یه و به‌هۆیه‌وه به‌ئاسانی بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
به گوته‌ی دكتۆر ده‌شتی محه‌مه‌د، تا ئێسته له پارێزگای سلێمانی هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه و داواكارن له هاووڵاتیان هه‌ر گۆشتێك مۆری ڤێتێرنه‌ری پێوه نه‌بێت، باشتره نه‌خورێت و خۆی لێ بپارێزێت. باشترین گۆشتی قوربانی ئه‌وه‌یه له كوشتارگه‌كان بێت و خانمانیش له ماڵه‌وه ده‌ستكێش به‌كار بهێنن و له‌بری شوشتنه‌وه‌ی گۆشت، كوڵاندن زۆر باشتره و ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی هه‌ر ڤایرۆسێك كه له‌ناو گۆشته‌كه‌دا هه‌بێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كه، هاتنی ئاژه‌ڵه به‌ناسایی له خاڵه سنوورییه‌كان و بازگه‌كان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، ئێسته نه‌خۆشییه‌كه له‌وێ بڵاوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێك نه‌خۆشییه‌كی هه‌بێت و بێته سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه ئاژه‌ڵه‌كه نیشانه‌ی پێوه نییه، به‌ڵام هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌یه، بۆیه پێویسته رێگه‌یان پێ نه‌درێت.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پرسی تای خوێنبه‌ربوون به‌شێوه‌یه‌كی بڵاو له‌ناو هاووڵاتییان و میدیاكان قسه‌وباسی لێ ده‌كرێت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی ناوه‌نده ته‌ندروستی و ئیداره‌ی خۆجێی شاره‌كانه‌وه، هۆشداری و به‌رچاوڕوونییان پێشكه‌شی هاووڵاتییان كردووه.
پێنجوێن\ رێبین پێنجوێنی