پزیشكێكی پسپۆر له بواری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكان ئاشكرای كرد، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ی وه‌ك جۆره‌كانی تر نییه و كه‌متره، به‌ڵام زۆر به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه.
پێگه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی حوزه‌یران، له‌سه‌ر زاری ئیسلام عه‌نان بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه مامۆستای ئابووری ته‌ندروستی و زانستی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكانه، ئاشكرای كردووه كه جۆرێكی نوێی كۆرۆنا به‌ناوی "نیمبۆس" له چه‌ندان وڵاتی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و جۆره نوێیه وه‌ك جۆره‌كانی تر مه‌ترسیی رژدی له‌سه‌ر گیانی كه‌سانی تووشبوو نییه یان كه‌متره.
ئه‌و پزیشكه زیاتر ده‌ڵێت، له مانگی رابردوودا رێژه‌ی تووشبووان به‌و جۆره‌ی كۆرۆنا گه‌یشتبووه 2%، به‌ڵام چونكه زۆر به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌م مانگه رێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته 10%. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ئه‌وه روون بووه‌ته‌وه كۆرۆنا جۆره‌كانی زۆرن و ئه‌سته‌مه بگوترێ به یه‌كجاری له‌ناو ده‌چێت، بۆیه جارجاره جۆری نوێی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه.
عه‌نان له رێگه‌ی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی "ئیكسترا نیوز" كردووه و رای گه‌یاند، به‌پێی چاودێریی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، په‌تای "نیمبۆس" له‌ناو ئه‌م مانگه‌دا زۆر به خێرایی بڵاو بووه‌ته‌وه و 22 وڵاتی له دنیا گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆخی تووشبووان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له نه‌خۆشخانه بخه‌وێنرێن.
له‌باره‌ی جۆره‌كانی كۆرۆنا ئه‌و پزیشكه زیاتر گوتی، به‌پێی به‌رنامه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ئێسته شه‌ش جۆری كۆرۆنا له ژێر چاودێریدان، یه‌ك له‌وانه‌یش بایه‌خی زیاتری پێ ده‌درێت. ئه‌و جۆره نوێیه‌یش كه ئێسته بڵاو بووه‌ته‌وه، زۆر به خێرایی گه‌شه ده‌كات.
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا "نیمبۆس" گوتی، ئازاری قوڕگ و تایه‌كی زۆر و داهێزرانی جه‌سته و ئازاری سكی به‌دواوه ده‌بێت.