پێگەیەكی تەندروستی، رۆشنایی خستووەتە سەر هەندێك میوە كە بۆ دەركردنی مادەی ژەهراوی لە جگەر زۆر بەسوودن، نەك هەر بۆ جگەر، بۆ تەندروستیی گشتی گرنگن، بۆیە ئامۆژگاریمان دەكات خۆمان لە خواردنی ئەو جۆرە میوانە بێبەش نەكەین بۆ تەندروستییەكی زۆرباش.
پێگەی
"عەرەبیە" زانیارییەكانی لە پێگەی VnExpress وەرگرتووە كە سەربە تۆڕی "نارایانا هێلس"ە و تایبەت بە نەخۆشخانە تایبەتەكانی هیندستانە. ئاماژەی داوە كە نارنج و سێو و تووی رەش و ترێ و لیمۆ، ئەو میوانەن كە بە خواردنیان مادە ژەهراوییەكانی جگەر لەناو دەبەن، بۆیە ئامۆژگاریمان دەكات لە خواردنی ئەو جۆرە میوانە خۆمان بێبەش نەكەین بۆ تەندروستییەكی زۆرباش.
ئەو تۆڕە تەندروستییە زیاتر بایەخ بە دەركردنی مادەی ژەهراوی لە جگەر دەدات، رۆڵی گرنگی لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی جگەر و بەتایبەتی چەورییەكانی سەر جگەر. ئەوەیش نەخۆشییەكە تا ئاستێك بە فراوانی بڵاو بووەتەوە و بەهۆی قەڵەوی و خۆراكی خراپ دروست دەبێت، لە درێژمەودادا دەبێتە هۆی تێكچوونی جگەر. بۆیە تۆڕەكە خواردنی چەند میوەیەكی بە گرنگ زانیوە بۆ نەهێشتنی مادەی ژەهراوی لە جگەر.
باس لە میوەی نارنج دەكرێ كە دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید. فلافۆنوید لەو میوەیە پارێزگاری لە جگەر دەكات و لە تێكچوون دەیپارێزێت. هەروەها چونكە ڤیتامینی "سی" لەو میوەیەدا زۆرە، وا دەكات مادەی ژەهراوی لە جگەر نەهێڵێت و لەگەڵیدا بەرگریی جەستە بەهێزتر دەكات، بەشێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستیی جگەر زۆر بە سوودە.
هەروەها تۆڕەكە باس لە تووی رەش دەكات كە ئەویش بە دژەئۆكسید دەوڵەمەندە و ئەنسۆسیانین بەرهەم دێنێت، ئەوەیش هەوكردن كەمتر بكات و پارێزگاری لە جگەر بكات، بەشێوەیەكی گشتی تووی رەش رۆڵی زۆری لە دەركردنی مادەی ژەهراوی لە جگەردا هەیە.
سێویش میوەیەكی ترە كە بۆ پارێزگاری لە جگەر و تەندروستیی گشتی زۆر گرنگە، ئەوەیش سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ بەكتین كە جۆرێكە لە ریشاڵ و رۆڵی گرنگی بۆ دەركردنی مادەی ژەهراوی لە جەستەدا هەیە، لەناویاندا پارێزگاری لە جگەر و دەركردنی مادە ژەهراوییەكان لێی. ئەو ئاوە زۆرەی لە سێودا هەیە، رۆڵی گرنگ بۆ تەڕیی جگەر دەبینێت.
میوەی لیمۆیش چونكە بە ڤیتامینی "سی" دەوڵەمەندە و دژە ئۆكسیدە، رۆڵی گرنگ بۆ پارێزگاری جگەر دەگێڕێت، بەتایبەتی بۆ دەركردنی مادە ژەهراوییەكانی جگەر.
دواتریش باس لە ترێ دەكرێ بەتایبەتی ترێ سوور و رەش كە مادەی ریسڤیراترۆڵ لەخۆ دەگرێت، ئەویش هەوكردن لە جگەر كەمتر دەكاتەوە و شانەكانی دەپارێزێت، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ترێ رۆڵی رژدی هەیە بۆ ئەركەكانی جگەر و دەركردنی مادەی ژەهراوی لە جگەردا.