بایەخ بە خواردنی ناوكی كوولەكە بدەن كە سوودە تەندروستییەكانی زۆرن

:: PM:01:22:15/06/2025 ‌
ناوكی كوولەكە بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆر بەسوودە و بەهۆیەوە ماسولكەكان بەهێزتر دەبن و خەویش خۆشتر دەكات، جیالەوەی هەستی تێربوون درێژتر دەكاتەوە. بۆیە پسپۆرانی بواری خۆراك دووپات دەكەنەوە، سوودەكانی ناوكی كوولەكە زۆرن و هی ئەوەیە بایەخی زیاتر بە خواردنی بدرێت.

پێگەی "عەرەبیە" كە هەواڵەكەی لە بەشی تەندروستیی "تایمز ئۆف ئەنیدیا" وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، سوودەكانی ناوكی كوولەكە بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆرە. نموونەیان ناوكی كوولەكە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و وا دەكات ماوەی هەستی تێربوون درێژتر ببێتەوە و هەروەها سوودی زیاتری بۆ ماسولكەكان هەیە.

هەروەها ئەو ناوكەیە بە مەگنسیۆم دەوڵەمەندە و جیا لە سوودی بۆ ماسولكەكان، هاوكات ئەركی دڵ باشتر دەكات و وا دەكات خەویش خۆشتر بێت. هاوكات ناوكی كوولەكە دەوڵەمەندە بە زنك و سوودی بۆ پێستی دەموچاو هەیە، وا دەكات قنچكە لە رووخسار كەم ببێتەوە و لەگەڵیدا بەرگریی جەستە بەهێزتر دەكات.

ناوكی كوولەكە چونكە دەوڵەمەندە بە چەوریی سوودبەخش بەتایبەتی ئۆمیگا3، وا دەكات كۆلیسترۆڵی خراپ و هەوكردن لە جەستەدا كەمتر ببێتەوە، هەموو ئەوانەیش وا دەكەن ئەركەكانی دڵ بەباشی بەڕێوە بچێت. هەروەها چونكە ئەو ناوكەیە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و چەوریی سروشتی، وا دەكات ئەركی هەرسكردن باشتر بێت و پارێزگاری لە ئەركی ریخۆڵەكان بكات.

ناوكی كوولەكە ترشەڵۆكی ئەمینی تێدایە كە وا دەكات خەو خۆشتر بێت. هاوكات مەگنسیۆم و زنك كە لەو ناوكەیەدا هەن، میلاتۆنینی سروشتی بەرهەم دێنن، هەر ئەوەشە دەبێتە هۆی خەوی خۆش و جەستەی ئارام. جیا لەوەی ناوكی كوولەكە سەرچاوەی ئەو رووەكانەیە دەوڵەمەندن بە ئاسن، ئەوەش وا دەكات ئۆكسجین لە رێگەی خوێنەوە بگوازرێتەوە و دواتریش دەبێتە هۆی وزەی زیاتری جەستە.

پسپۆرانی بواری خۆراك زیاتر دەڵێن، بوونی ریشاڵ و پرۆتین و چەوریی سروشتی لە ناوكی كوولەكە، وا دەكات هاوسەنگیی ئاستی شەكر لە خوێندا بپارێزێت. خۆ ئەگەر ناوكی كوولەكە بكرێتە سەر كەرە یان بكرێتە ئاوی میوە، چێژی زیاتر دەبەخشێت و وا دەكات مرۆڤ زیاتر ویستی بۆ خواردنی هەبێت.

هەروەها ناوكی كوولەكە بە دژەئۆكسید دەوڵەمەندە، ئەوەیش هەوكردن لە جەستە ناهێڵێت و لە زۆربەی نەخۆشییەكان دوورتان دەخاتەوە، بەتایبەتی سوودی بۆ سەرما و ئەنفلەوەنزا و ماندوویی هەیە.







وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د