هه‌وای ناو سك كه له‌ناو خه‌ڵكی ئاسایی به "غازات" ناو ده‌برێت، وه‌ك پزیشكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه بۆ ته‌ندروستی مه‌ترسیی نییه، به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ی پێی ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و ده‌یانه‌وێ له‌و كێشه‌یه رزگاریان بێت، له‌وباره‌یه‌وه پزیشكان هه‌ندێك خواردنه‌وه به چاره‌سه‌ری غازاتی ناو سك هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" بایه‌خی به‌و هه‌واڵه داوه كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی EatingWell بڵاو كراوه‌ته‌وه، یی مین تیو كه هه‌ڵگری ماسته‌ر له بواری زانست و پسپۆری خۆراكه، له‌باره‌ی هه‌وای ناو سك باس له‌وه ده‌كات كه كێشه‌ی ته‌ندروستیی نییه، به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ی پێی ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و ده‌یانه‌وێ لێی رزگار بن، بۆ ئه‌وه‌یش خواردنه‌وه‌ی هه‌ندێك خواردنه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ رزگاربوون له‌و كێشه‌یه.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌و پزیشكه، چای زه‌نجه‌بیل یه‌ك له‌و چاره‌سه‌رییانه‌یه كه كێشه‌ی غازات ناهێڵێت، چونكه جووڵه‌ی ئه‌ركی هه‌رسكردن رێكده‌خات و وا ده‌كات خۆراك ئاسانتر بگاته گه‌ده و رۆڵی هه‌بێت له هه‌رسكردن، بۆیه چای زه‌نجه‌بیل ئه‌وكات رۆڵی زیاتری ده‌بێت كه له دوای خواردنی چه‌وری و ریشاڵ بخورێته‌وه. هه‌روه‌ها زه‌نجه‌بیل دژه هه‌وكردنه و ریخۆڵه‌كان ده‌پارێزێت، دواتریش رێگه نادات كێشه‌ی هه‌رسكردن دروست ببێت.
هه‌روه‌ها باس له چای نه‌عناع ده‌كات كه ئه‌ویش بۆ نه‌هێشتنی غازاتی ناو سك رۆڵ ده‌گێڕێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی ماسولكه‌كانی گه‌ده و هه‌رسكردن كه وا ده‌كات ئه‌و هه‌وایه‌ی له‌ناو سكدا هه‌یه نه‌مێنێت. نه‌عناع ماده‌یه‌كی تێدایه پێی ده‌گوترێت مه‌نسول، ئه‌ویش پارێزگاری له ئه‌ركی هه‌رسكردن ده‌كات، بۆیه چای نه‌عناع وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌كی گه‌رم، بۆ نه‌هێشتنی غازات رۆڵ ده‌گێڕێت.
هه‌روه‌ها پزیشكه‌كه باس له چای بابونج ده‌كات كه رۆڵی زۆری بۆ هه‌رسكردن هه‌یه، وا ده‌كات ریخۆڵه‌كان به ته‌ڕی بمێننه‌وه و جووڵه‌یان باشتر ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه هۆكارن بۆ نه‌هێشتنی غازات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر غازاته‌كه پێوه‌ند بێ به دڵه‌ڕاوكێ و هه‌وكردن. پێشتریش له توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه شای بابونج رۆڵی گرنگ بۆ نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بینێت، بۆیه هۆكاره بۆ باشتربوونی ئه‌ركی هه‌رس و دواتریش نه‌هێشتنی هه‌وای ناو سك.
دواتریش پزیشكه‌كه ئاماژه به خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌دات كه له ته‌واوی خواردنه‌وه‌كانی تر بۆ نه‌هێشتنی هه‌وای ناو سك به‌سووده. ده‌ڵێت ئاو باشترین و كاریگه‌رترین خواردنه‌وه‌یه بۆ باشتربوونی ئه‌ركی هه‌رس و غازاتیش كه‌م ده‌كاته‌وه. كه‌سێك ئه‌گه‌ر تووشی غازات بووبێت به‌هۆی خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به سۆدیۆم، به‌ڵام ئاو رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له كه‌مكرنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سۆدیۆم، دواتریش غازات له سك ناهێڵێت.