كپكردنی گریانی پیاو چۆن كار لە تەندروستییەكەی دەكات؟

:: PM:07:33:18/06/2025 ‌

رەنگە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هەر لە منداڵییەوە كوڕەكان لەسەر ئەوە رابهێنرێن كە گریان نەنگییە و نابێت لەبەرچاوی خەڵك و لەناو كۆمەڵگە بگرین، بەجۆرێك نابێت فرمێسكی پیاو ببینرێت، ئەو حاڵەتەش بێگومان زیان و كاریگەریی لەسەر تەندروستیی پیاوەكە هەیە، وەك شارەزایەكی دەروونی ئاماژەی بۆ دەكات.

د. سۆفیا سولیم زانای دەروونناسی دەڵێت، كپكردنی گریان و دەربڕینی هەستە نەرێنییەكان لە پیاو دەبێتە هۆی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و كۆئەندامی هەرس، بەپێی ئەوەی لەناو كۆمەڵگەدا باوە، نابێت كوڕان لە منداڵییەوە بگرین و پێویستە بەهێز و ئارامگرتوو بن، رەنگە ئەوە هۆكارەكەی بێت كە پیاوان نەتوانن وەك پێویست و بە دروستی هەستی خۆیان دەرببڕن. 

روونی دەكاتەوە، پێویستە دووپات لەوە بكرێتەوە كە گریانی پیاو ئاساییە، بەڵام چەند مەرجێكی هەیە، دەكرێ پیاو بەتەنیا یان لەناو خێزانەكەی بەدیار فیلمێكەوە بگریت، بەڵام رەنگە زۆرینەی پیاوان لەبەردەم كەسانی نەناسراو ئەو كارە نەكەن.

بەگشتی كپكردنی گریان و دەربڕینی ئەو هەستە لە پیاو دەبێتە ئەگەری تووشبوون بە كێشەی دڵ و لووەكانی خوێن و كەمیی گەیشتنی خوێن و سینگەكوژە، جیا لەوە دەبێتە هۆی هەوكردنی گەدە و دوازدەگرێ و برینی كۆئەندامی هەرس و نەخۆشی تریش.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل