زۆرجار رووخسار یان سروشت و رەنگی پێست یان پەنجەكان و چاو و زمان و هەبوونی سەرئێشە و هیتریش دەبنە نیشانە و ئاماژە بۆ كێشەی شاراوە و گەورەتری تەندروستی، گورچیلەكان دوو ئەندامی زۆر گرنگی لەشن و تووشی چەند كێشەیەك دەبنەوە لەوانە بەردی گورچیلە، ئەو كەسە تووشی ئازارێكی زۆر دەبێتەوە و بەهاتنەخوارەوەی بەردەكەش بە رێگەی ئاسایی و نائاسایی هەر ئازاری هەیە، چەند نیشانەیەك شەوانە لەسەر قاچەكان دیار دەكەون ئاماژە بۆ بوونی بەردی گورچیلە دەكەن.
شارەزایان دەڵێن ئەگەر شەوانە هەست بە زەحمەتیی نوستن بەهۆی نارەحەتی لە قاچەكانت دەكەیت، ئەگەری هەیە بەردی گورچیلەت هەبێت، بۆیە گرنگە زانیاریت لەوبارەوە هەبێت وەك ماڵپەڕی "هێڵس سایت"، بڵاوی كردووەتەوە، لەو نیشانانە، بوونی ئازارێكی زۆر یان سووكی شەوانە لە قاچەكانت یان لە رانت، ئاوسانی پاژنە و پێ و قاچەكان بەهۆی ئازار و هەوكردن بە بوونی بەردی گورچیلەوە، مێروولەكردنی پێ و قاچەكان بە شەو بەهۆی كێشەی هەستە دەمارەكانەوە.
هەروەها گرژییی ماسولكەی قاچەكان بەهۆی تێكچوون و شێوانی هاوسەنگیی ئەلیكترۆلیتەكان لە لەش بەهۆی هەبوونی بەردی گورچیلە، قورسبوونی قاچ و زەحمەتیی وەستان و رۆیشتن لە شەو، ئەوەش بەهۆی ئاوسان و ئازارەوە، گۆڕانی رەنگی پێست و پلەی گەرمیی قاچەكان بەهۆی كاریگەرییان بە تێكچوونی سووڕی خوێن لە پەلەكان، حەزی جووڵاندنی قاچەكان بە شەو و لە كاتی حەسانەوە، بەهۆی بوونی كێشە لە هەستە دەمارەكان كە گەرمبوون و سوورهەڵگەڕان و ئازاری لەگەڵدایە.