رەنگە لەكاتی ئاگركەوتنەوە یان برژاندنی گۆشت و چێشتلێنان، راستەوخۆ بەر دووكەڵی ئاگر بكەویت و دووكەڵەكە هەڵبمژیت، توێژەران بۆیان دەركەوت كە بەركەوتنی دووكەڵ گۆڕانكاریی زیانبەخش لە سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ دروست دەكات.
بەپێی توێژینەوەیەكی
زانكۆی هارڤارد لەبارەی كاریگەریی دووكەڵ لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، بەتایبەتی سیستمی بەرگری، دەركەوت دووكەڵ گۆڕانكاریی زیانبەخش لەو سیستمە دروست دەكات، تەنانەت لای كەسانی تەندروستیش، وەك ماڵپەڕی "میدیكاڵ ئێكسپرێس"، باسی كردووە.
روونی كردەوە، دووكەڵی ئاگر تێكەڵێكی لە تەنۆڵكەی ورد و غازی ژەهراوی و مادەی مەترسیداری وەك گیراوەی " PFAS " و كانزا قورسەكان و مادەی شێرپەنجەیی هەڵگرتووە، ئەوانە دەبنە هۆی لاوازكردنی سیستمی بەرگریی لەش و زیادبوونی هەوكردن، توێژینەوەكە 60 كەسی وەرگرت نیوەیان بەمدواییە بەر دووكەڵ كەوتبوون، وەك كارمەندی ئاگركوژێنەوە و كەسی ئاسایی، نیوەكەی تریان بەر دووكەڵ نەكەوتبوون.
توێژەران چەند گۆڕانكارییەكیان لەوانە تۆمار كرد كە بەر دووكەڵ كەوتبوون، لەوانە گۆڕان لە ژمارەی خانە تائییەكانی پێوەنیدار بە بەرگریی درێژخایەنی لەش و زیادبوونی ئاماژەی هەوكردن لەناو خانەكان و گۆڕانكاری لە 133 جینی پێوەندیدار بە هەستیاری و رەبوو و كارلێككردنی زیاتر لە نێوان بەرگرییە خانەكان و كانزا ژەهراوییەكانی وەك جیوە و كادمیۆم.